ئەندرۆید 15, كانونی دووه‌م 2019

چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە لەگەڵ کۆگای گووگڵ پلەی، لەوانەیە گرنگترینیان نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان بێت ئەمەش کاتێک ڕوودەدات پاش ئەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەستی هێڵی ئینتەرنێت دەبیت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تایبەتمەندیە لە لای هەندێک بەکارهێنەر لەوانەیە بەسوود بێت و بەلایەوە ئاسایی بێت بەردەوام نوێترین وەشانی ئەپەکان لەسەر مۆبایلەکەی جێگیرکرابێت بەڵام لای هەندێک بەکارهێنەری دیکە ئەمە لەوانەیە بێزارکەر بێت بە هۆی ئەوەی نوێکاریەکان بەردەوام بیرگەیەکی زیاتری مۆبایلەکە داگیردەکەن.

هەر بۆیە لە ڕێگای ئەم بابەتەوە ئاشناتان دەکەین بە چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان لە کۆگای گووگڵ پلەی.

چۆنیەتی ڕاگرتنی نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان:-

  • سەرەتا ئەپی گووگڵ پلەی Google Play لەسەر مۆبایلەکەت بکەرەوە
  • پاشان لە بەشی سەرەوە لە لای ڕاست سێ هێڵ بوونی هەیە پێویستە ئەم بەشە دابگریت
  • پاش داگرتنی، تێبینی کرانەوەی لیستی هەڵبژاردنەکان دەکەیت لێرەدا هەڵبژاردەی ڕێکخستنەکان Settings دابگرە
  • پاشان لەم بەشەدا هەڵبژاردەی نوێکردنەوەی خۆکارانەی ئەپەکان Auto Update Apps دابگرە

  • پاش جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە تێیدا تێبینی سێ هەڵبژاردە دەکەیت، یەکەمیان: ڕێگری دەکات لە نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان، دووەمیان: ڕێگە بە نوێکردنەوە دەدات لە کاتی پەیوەست بوون بە هێڵی وای فای، سێیەمیان: ڕێگە بە نوێکردنەوە دەدات لە ڕێگای هەر هێڵێکی ئینتەرنێتی وەک سیم کارد

  • ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەیت بۆ ڕێگریکردن لە نوێبوونەوەی خۆکارانەی ئەپەکان دیاریکردنی هەڵبژاردەی یەکەمە، پاش ئەمە لە کاتی پەیوەستبوونت بە هەر هێڵێکی ئینتەرنێت ئەپەکانت خۆکارانە نوێنابنەوە
بۆچونی تۆ