سیدیا
15, كانونی دووهم 2019
نوێترین تویکەکانی جەیڵبرەیک لە هەفتەی ڕابردوودا

بەردەستکردنی تویکە نوێیەکانی جەیڵبرەیک بەردەوامی هەیە لە لایەن گەشەپێدەرانەوە، لە هەفتەی ڕابردووشدا چەند تویکێکی نوێ بەردەست کرابوون کە شایەنی ناساندنن.
ڕێگەت پێ دەدات ڕەنگەکانی نێو ئەپی Apple Music بگۆڕیت، هەروەها دەستکاریکردنی بژاردەی پشتگیریکردنی تویکەکانی دیکە بۆ ئەپەکە و ئەنجامدانی چەند تایبەتمەندییەکی تر لە نێو ئەپەکەدا.
بە نرخی ١.٠٠$ لە سۆرسی Packix.
ڕێگەت پێ دەدات بە ئاسانی کارپێکەرانی سەر ئینتەرنێتەکەت یاخود Personal Hotspot ـەت لاببەیت و بلۆکیان بکەیت یاخود سەیری ژمارەی ئایپی ئامێرەکان بکەیت، دواتر ئەگەر ویستت دەتوانیت بە ئاسانی بلۆکەکەی سەریان لاببەیت. 
بە نرخی ١.٤٩$ لە سۆرسی Chariz.
لەگەڵ ئەم تویکە نوێیەدا دەتوانیت ڕەنگی هەر بەشێکی ئەپی Twitch ـت ویست بیگۆڕیت. 
بە خۆڕایی لە سۆرسی Nepeta.
ئەم تویکە بەرواری دووەم زیاد دەکاتە سەر لوک سکرینی ئامێرەکانی سەر وەشانی iOS 9، لە دوای دابەزاندنی تویکەکە لە Settings -> Mail, Contacts, Calendar -> Alternate Caledars بەروارەکە زیاد بکە.

بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss.
- Noctis12 (iOS 11 Preview)
زیادکردنی باری تاریک بۆ بەشەکانی ئامێرەکەت و چەند ئەپێک بە ٧ شێوازی جیاواز.
کڕین لە ڕێگای Patreon لە سۆرسی Packix.
شاردنەوەی ناوی ژێر ئەپەکان لە بەشی Spotlight.
بە خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.