گەرمترین
16, کانوونی دووەم 2019
له كاتی یاری كردن‌دا 75,000 دۆلار چووه سه‌ر هەژماری بانكیه‌كه‌ی

له كاتی یاری كردن و په‌خشكردندا كۆمه‌ڵێک پهخشكهر له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی تویچ سیسته‌مێكیان دروست كردووه كه هه‌ركه‌سێك سه‌یری كه‌ناڵه‌كه‌ی بكات ده‌توانێت پاره ببه‌خشێته (Donation) سه‌ر هەژماری بانكیه‌كه‌ی پهخشكهرهكه. زۆر كه‌س له یه‌ك دۆلاره‌وه بۆ ٥ دۆلار، یاخود كه‌مێك زیاتر له‌و بڕه پاره‌یه ده‌به‌خشێت.
یاریزان و په‌خشكه‌ری یاری فۆرتنایت به‌ناوی ExoticChoatic له كه‌ناڵه‌كه‌ی له تویچ له‌كاتی یاری كردن‌دا بڕی ٧٥،٠٠٠ دۆلار ده‌چێته سه‌ر هەژماری بانكیه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش وا له یاریزانه‌كه دەکات توشی سەرسوڕمان بێت و له‌كاتی یاری كردن‌دا بووه‌ستێت، و سه‌یری هەژمارە بانكیه‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و بڕه پاره‌یه به هه‌ڵه بۆی هاتووه یاخود نه‌خێر.
ئه‌م یاریزانه له‌كاتی یاری كردن‌دا دەبێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی به ناوی LaLaTheCrown_TTV، بهخشهرهكەش کە ناوی KingMascot و ده‌كاته هاوڕێی LaLaTheCrown_TTV ئاگاداری ئه‌وه بووه كه باری ئابوری ExoticChoatic خراپه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ڕه‌وانه‌ی هەژماری بانكهیهكهی كرد و پێی دەبەخشێت.
ExoticChoatic ده‌ڵێت: باری ئابووریم باش نه‌بوو، خێزانه‌كه‌م زۆربه‌ی كات ئیشی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی من و مناڵه ٣ ساڵه‌كه‌مان به‌خێو بكه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خێزانه‌كه‌م پشتگیری ده‌كردم له‌كاتی یاری كردن و په‌خشكردنی یاری Fortnite دا. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌م پێ به‌خشرا ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه پارێزگاری له خێزانه‌كه‌م بكه‌م و ئه‌م بڕه پاره‌یه زیاتر بكه‌م بۆ داهاتوومان.
دەربارەی بەخشینی ئەم برە پارەیە زۆرە پرسیاریان له به‌خشه‌ره‌كه كردووه، کە ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی له كوێوه به‌ده‌ست هێناوه، لە وەڵامدا KingMascot ده‌ڵێت: ئه‌و بڕه پاره‌یه له فرۆشتنی دراوی بیتكۆین به‌ده‌ستم هێناوه و به پێویستم زانی بڕێک له‌و پاره‌یه ببه‌خشم.
لە ڕاستیدا ئەم جۆرە بەخشینانە دەگمەنن، بۆ نمونە، لە ماوەی ڕابردوودا یاریزان و په‌خشكه‌ری به‌ناوبانگی یاری فۆرتنایت (نینجا) به‌بڕی ٤٠،٠٠٠ دۆلار چووه سه‌ر هەژماری بانكیه‌كه‌ی، و بووه یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین به‌خشین له‌مێژووی په‌خشی تویچ و یاریزانی فۆرتنایت كه پێی به‌خشرابێت، به‌ڵام ئه‌و پێوانه‌یه شكێندرا و بڕه پاره‌كه بوو به ٧٥،٠٠٠ دۆلار كه كه‌سێكی تر وه‌ری گرت و بووه یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین به‌خشین له‌مێژوودا.
https://www.youtube.com/watch?v=vUYlemTrKko