ئەپڵ 16, كانونی دووه‌م 2019

ئەپڵ بەرگی پاتری زیرەکی بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی 2018 ڕاگەیاند (نوێکراوە)

دوێنێ (٢٠١٩/١/١٥) ئەپڵ بەرگی پاتری زیرەکی بۆ ئایفۆنە نوێیەکانی ساڵی ڕابردوو (XS/XS Max/XR) بە هەبوونی تەکنەلۆژیای Qi charging ـەوە ڕاگەیاند.

بەرگە پاترییە زیرەکەکان توانای دەیان کاتژمێر وزە پێدانیان هەیە بە ئایفۆنەکان، خاوەن تەکنەلۆژیای Qi charging ـن کە دەتوانرێت ئایفۆنەکان بێوایەر لە ڕێگای ئامێری بارگاویکەری بێوایەرەوە بارگاوی بکرێنەوە بە بێ پێویست بوون بە لێکردنەوەی بەرگەکە. توانای بارگاویکردنی بەرگە پاترییە زیرەکەکان خێراترە لە USB-C PD، هەروەها بەرگەکان خاوەن دەرچەی Lightning ـن بۆ بارگاویکردنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرگەکان ناسێندراون لە لایەن سیستەمەوە و لە لوک سکرین و بەشی Notification Center ـی ئایفۆنەکاندا ڕێژەی وزەی ماوەیان بە دیار دەخرێت (هاوشێوەی AirPods و Apple Watch).

پێدانی وزە بۆ ئایفۆنەکان لە لایەن بەرگە پاترییە زیرەکەکان بەم شێوەیەن (بە پێی کاتژمێر):

  • ئایفۆن XS: ٣٣ کاتژمێر بۆ قسەکردن، ٢١ کاتژمێر بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت، ٢٥ کاتژمێر بۆ کردنەوەی ڤیدیۆ.
  • ئایفۆن XS Max: ٣٧ کاتژمێر بۆ قسەکردن، ٢٠ کاتژمێر بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت، ٢٥ کاتژمێر بۆ کردنەوەی ڤیدیۆ.
  • ئایفۆن XR: ٣٩ کاتژمێر بۆ قسەکردن، ٢٢ کاتژمێر بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت، ٢٧ کاتژمێر بۆ کردنەوەی ڤیدیۆ.

بەرگە پاترییە زیرەکەکان بە نرخی ١٢٩ دۆلار و بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی بۆ ئایفۆنەکانی XS و XS Max و XR لە ١٨ ـی ئەم مانگەدا بەردەست دەکرێن.

نوێکراوە(٢٠١٩/١/١٦): بەرگی پاتری زیرەکی ئایفۆن XS توانای بارگاویکردنی هەندێک ئایفۆن X ـی هەیە بە هۆی هاوتایی قەبارەیانەوە، بەڵام بەرگەکە ئەو ئایفۆن X ـانە بارگاوی ناکاتەوە کە وەشانی iOS 12.1.2 ـیان لەسەر جێگیرە، بەڵکو پێویستە وەشانەکانیان وەشانی iOS 12.1.3 و زیاتر بن، بەڵام پێناچێت لەگەڵ گشت ئایفۆن X ـەکان کار بکات. تاقیکردنەوەیەک لەسەر بەرگەکە لە لایەن Rene Ritchie ـەوە کراوە و ڕایگەیاندوە بەرگە پاترییە زیرەکە نوێیەکەی ئایفۆن XS لەسەر ئایفۆن X لە وەشانی iOS 12.1.2 کار ناکات بەڵام لە وەشانی تاقیکاری iOS 12.1.3 ـدا بێکێشە کار دەکات و ئایفۆن X بارگاوی دەکاتەوە.

https://twitter.com/reneritchie/status/1085613007818973185

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ