هەواڵ
16, كانونی دووهم 2019
ئێستا دەتوانیت دۆخی باتڵ ڕۆیاڵی Call of Duty Black Ops 4 بە خۆڕایی تاقیبکەیتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک

ستۆدیۆی Treyarch ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند بەکارهێنەران دەتوانن دۆخی باتڵ ڕۆیاڵی یاری Call of Duty Black Ops 4 بە خۆڕایی تاقیبکەنەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، وەک ئاشکرایە زۆر بە کەمی دەبینین ستۆدیۆکانی Call of Duty و Activision شتێکی خۆڕایی بۆ یاریکەران بەردەست بکەن، بە هەر حاڵ لە ئێستادا دەتوانیت دۆخی باتڵ ڕۆیاڵ Blackoutـی یاریەکە تاقیبکەیتەوە بە خۆڕایی و بۆ ماوەی هەفتەیەک، تاقیکردنەوە خۆڕاییەکەش دەست پێدەکات لە بەرواری 17/1ـەوە هەتاوەکو 24/1 هەروەها ئەم تاقیکردنەوەیە بەردەست دەبێت لەسەر ئامێرەکانی PlayStation 4 و Xbox One و کۆمپیوتەر.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.