هەواڵ

مۆبایلی Asus ROG Phone بەم زووانە نوێکاری ئەندرۆید پای بۆ ڕەوانە دەکرێت

وەک ئاشکرایە Asus ROG Phone یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵی 2018 و تایبەتە بە گەیمەران، بەڵام هێشتا بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە چاوەڕێی ڕەوانەکردنی ئەندرۆید پای 9.0 دەکەن بۆ مۆبایلەکانیان، بەڵام وا دیارە بەم زووانە چاوەڕوانی کۆتایی پێدێت چونکە لە ماوەی ڕابردوودا Asus ROG Phone بە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0ـەوە دەرکەوت لەسەر سەکۆی تاقیکردنەوەکانی Geekbench.

جێگای ئاماژە پێدانیشە مۆبایلەکە توانیویەتی هەمان ئەنجامی خێرایی بە دەست بهێنێت کە پێشووتر بە دەستی هێنابوو بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ، لەگەڵ ئەم هەواڵانەشدا هەتاوەکو ئێستا کۆمپانیای Asus هیچ خشتەیەکی ڕەوانەکردنی نوێکاریەکەی ڕانەگەیاندووە بەڵام پێشبینی دەکرێت ماوەیەکی زۆری پێنەچێت و نوێکاریەکە بگات بە مۆبایلی Asus ROG Phone.

16 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
598