هەواڵ

کۆگای Epic Games گێڕانەوەی پارەی یاریکەرانی بە شێوەی ناکۆتا بەردەست کرد

ڕێساکانی گێڕانەوەی پارەی بەکارهێنەرانی کۆگای Epic Games لە ماوەی ڕابردوودا لە لای بەکارهێنەران پەسەند نەبوو و تا ڕادەیەک ئەستەمیش بوو بۆ جێبەجێکردن هەر بۆیە دووبارە گۆڕانکاری تێدا کراو نوێکرایەوە لەگەڵ ئەوەشدا یاسا نوێیەکان لە ئێستادا هاوشێوەی یاساکانی کۆمپانیای Valveـە لەسەر کۆگای Steam، بە شێوەیەک لە ئێستادا گێڕانەوەی پارەی یاریکەرانی سەر کۆگاکە ئاسانتر بووە و مەرجەکانیش باشترن بۆ جێبەجێکردن.

لە سەرەتای ڕاگەیاندنی کۆگای Epic Gamesـدا ڕێگە بە یاریەکەران دەدرا داوای گێڕانەوەی پارەکانیان بکەن تەنها بۆ دوو جار و لە ماوەی یەک ساڵیشدا، بەڵام بەکارهێنەر دەیتوانی بە پێی ویستی خۆی یاریەکە ئەنجام بدات پاشان داواکاریەکە پێشکەش بکات لەگەڵ ئەوەشدا پێویست بوو بەکارهێنەر ناونیشانی IP تایبەت بە خۆی بداتە کۆمپانیا، بەڵام  کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند لە ئێستادا پڕۆسەی گێڕانەوەی پارەی بەکارهێنەران ئاسانتر کراوە.

بە شێوەیەک لە ئێستادا بەکارهێنەر دەتوانێت چەندین جار داوای گێڕانەوەی پارەکەی بکات واتە بووەتە ناکۆتا بەڵام بە مەرجێک لە ماوەی 14 ڕۆژدا بێت و یاریەکەش زیاتر لە 2 کاتژمێر یاری پێ ئەنجام نەدرابێت، هەروەها لەگەڵ یاسا نوێیەکەدا بەکارهێنەر پێویست نییە لەسەری زانیاریەکانی وەک IP تایبەت بە خۆی پێشکەشی کۆمپانیا بکات.

16 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891