ئەپ و نەرمەکاڵا
16, کانوونی دووەم 2019
نوێكاریەکی تازه بۆ یاری Fortnite بڵاوكرایه‌وه

ستۆدیۆی Epic Games وەشانێکی نوێی بە چەند نوێکاریەکەوە بۆ یاری فۆرتنایت ڕەوانەکرد. جێگەی باسە، ئەم نوێکاریەکەش جێگرەوەی وەشانی 7.20ـە، و کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەگەڵ خۆیدا بۆ یاریەکە هێناوە، و لە هەمان کاتیش‌دا هەندێک شت لە یاریەکە لابراوە.
گرنگترین نوێکاریەکان:
- Scoped Revolver بۆ یاریەکە زیادکراوە. هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە هه‌مان ده‌مانچه‌ی Revolverـه، به‌ڵام نیشانه‌ی بۆ زیاد كراوه. یاریکەر دەتوانیت لەسەر زەوی یاخود لە Vending Machines و Supply Drops بیاندۆزیتەوە. ئەم چەکە بە دوو جۆریش بەردەستە ئەوانیش Epic و Legendaryـیە.

- یه‌كێک له فڕۆكه چارۆكهدارهكانی Glider گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ ناو یاریه‌كه به‌ناوی Glider Redeploy.

- كۆمه‌ڵێک له كه‌موكوڕی و كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی یاریه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه.
- گۆڕانکاری لە Dynamite و Boom Box و فڕۆکەی X-4 Stormwing ئەنجامدراوە.
تێبینی: قه‌باره‌ی ئه‌م نوێكاریه پێكهاتووه له ٣ گێگابایت و پێویسته دایبگریت. یاریەکەش بەردەستە بە خۆڕایی لەسەر ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و نێنتێندۆ سویچ و مۆبایلە زیرەکەکان.