کۆمپیوتەر 7, شوبات 2013

زنجیرەی شیکردنەوەی لیستە سەرەکییەکانی مایکرۆسۆفت وێرد ٢٠١٣ (لیستی Home)

سڵاو بەڕێزان خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم وەکو کەم تەمەنترین نوسەری ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستە دەست دەکەم بە بڵاوکردنەوەی بابەت و هیوام وایە سوود لە بابەتەکانم ببینن. بەڕێزان لەم زنجیرەیەدا سەرەکیترین لیستی مایکرۆسۆفت وێرد ٢٠١٣ ڕووندەکەینەوە و بە لیستی Home دەست پێدەکەین. شایەنی باسە دەستە بەرنامەی ئۆفیس لە ماوەی ڕابردوودا بە تێکهەڵکێشکراوی لەگەڵ ویندۆز بڵاوکرایەوە و ئێستاش بە جیا دەفرۆشرێت.

لەسەرەتادا ئەگەر بەرنامەى (وێرد)مان کردەوە ئەوا چەند لیستێک بەردەستە بۆئەوەى ئیشەکانى خۆمانییان لەسەر بکەین، وە پێم وایە سەرەکی ترین لیست  لیستىHome وە یەکەمین لیستە بۆ دەست بەسەرداگرتنی نوسنی سەرپەڕە :

لە وێنەکەوە:

١_  Paste واتە لکاندن ئەگەر نووسینێکمان کۆپى کردبێت ئەوا بەهۆى داگرتنى ئەم دوگمەیە ئەوا کاری لکاندنمان بۆ ئەنجام دەدات.
٢_  Cut واتە بڕینى نووسینێکى دیارى کراو.
٣_ Copy واتە لەبەرگرتنەوەى بەشێکى دیارى کراو.
٤_ Format painter  واتە لەبەرگرتنەوەی تایبەت مەندى نووسینێک بۆ نووسینێکى تر.
٥_   ئەگەر نووسینێکمان هەبوو، ویستمان فۆنتەکەى بگۆڕین ئەوا کلیک لەسەرئەم  (سەهمە) بچوکە دەکین و فۆنتێک هەڵدەبژێرین.
٦_ وە بۆگۆڕینى قەبارەى  نووسینەکە  بۆ گەورەتر یان بچوکتر ئەوا کلیک لەسەر سەهمە بچوکەکە دەکەین کەپێی دەڵێن    Font size  .
٧_ وە بۆ تۆخکردنى نوسین ئەوا کلیک لەسەرB دەکەین کە کورت کراوەى Boldـە واتە تۆخکردنى نووسین.
٨_ Italic واتە نووسین بەشێوەی لار و هەرکاتێک نوسینێک دیاری بکەیت و ئەم دوگمەیە دابگریت ئەوا نوسینەکە لاردەبێت.
٩_ Underline بەکاردێت بۆدانانى هێڵ بەژێر نووسیندا بۆ ئەو شتە گرینگانەى لەناو نووسینێکدا لەناو بەرنامەى وێرددا دەتەوێت پارچە نووسینێکى گرینگ دییارى بکەیت بۆ ئەوەى لە گەڵ نووسینەکانى تردا تێکەڵ نەبێت(U) کارەکانى ئەمانە بوون. وە ئەو سەهمە بچوکەى لە تەنیشتییەتى ئەوا پانى و جۆرى هێڵەکان دییارى دەکات>
١٠_ abc بەکاردێت بۆهێنانى هێڵ بە ناوەڕاستى نووسیندا.
١١_ ئەمە وەکو توانەکانى بیرکارى بەکاردێتx2 ئەمەیان (نوسینەکە) دەخاتە سەرەوە، x2 وە ئەمەیان (نوسینەکە) دەخاتەخوارەوەی نوسینە ئاساییەکە نمونە O2.
١٢_ بۆ گۆڕینى نووسینى ئاسایى  بۆ نوسینێکی دیکۆرکراو.
١٣_ بۆ گۆڕینى ڕەنگى پشتى نووسینەکە.
١٤_بەکاردێت بۆ گۆڕینى ڕەنگى نووسینەکان.
١٥_ئەم بەشەیان پێک هاتووە لە پێنج بەش.

أ ـSentence Case واتە گۆڕینى یەکەم پیتى دەقە دیارى کراوە کە بە Capital .
ب ـ Lowercase  هەموو بەشە دیاریکراوەکە دەکات بە Small .
ت ـUPPERCASE هەموو بەشە دیاری کراوەکە دەکات بەCapital.
پ ـ Title Caseیەکەم پیتى هەموو وشەیەک کە دیارى کراوەکە دەکات بە Capital.
ج ـtOGGLE cASE بەکاردێت بۆ پێچەوانەکردنەوەى پیتەCapitalە کان بۆ پیتە Smallەکان، وە بەپێچەوانەشەوە.

١٦_ واتە سڕینەوەى هەموو تایبەت مەندییەکانى نووسینەکە.

[divide style=”3″]

١_ بەکاردێت بۆ دانانى هێما بۆ دێڕەکانى نووسین.
٢_ بەکاردێت بۆ دانانى زنجیرەى ژمارە بۆ دێڕەکانى نووسین.
٣_ بەکاردێت بۆ دروستکردنی فرەلیست بە شێوەیەک لە خوار هەرلیستێکەوە بەشی تری لێکاتەوە و ژمارەی بۆ ددابنێت.
٤_ بەکاردێت بۆ بردنى نووسین بۆلاى ڕاست.
٥_ بەکاردێت بۆ بردنى نووسین بۆ لاى چەپ.
٦_ بەکاردیێت بۆ گۆڕینى ئاڕاستەى لا پەڕەى نووسین بۆ لاى چەپ واتە بۆ ئینگلیزى( Ctrl+Shift ) لاى چەپ.
٧_ بەکاردیێت بۆ گۆڕینى ئاڕاستەى لا پەڕەى نووسین بۆ لاى ڕاست واتە بۆ کوردى و عەرەبى (Ctrl+Shift ) لاى ڕاست.
٨_ پێچەوانەکردنەوەى وشەکانى ناو پەڕەى نوسین لەسەرەوە بۆ خوارەوە ،وە بەپێچەوانەوە.
٩_ بۆ پیشاندان و لابردنى Paragraph Marks .
١٠_ Aligns to the left  بەکاردێت بۆ گۆڕینى جێگایى نووسین بۆ لاى چەپ.
١١_ Center بەکاردێت بۆ گۆڕینى جێگایى نووسین بۆ ناوەڕاست.
١٢_ Aligns to the  right بەکاردێت بۆ گۆڕینى جێگایى نووسین بۆ لاى ڕاست.
١٣_ Justify   بەکاردێت بۆ ڕێک کردنەوەى کۆتایى دێڕەکان بەمەرجێک بەEnter نەهاتبێتە خوارەوە.
١٤_ بەکاردێت بۆ فراوان کردن و تەسککردنەوەى نێوان دێڕەکانى نووسین.
١٥_ سێبەر دانان لە پشتى نووسینەکە بە هەموو جۆرە ڕەنگێک.
١٦_ بەکاردێت بۆ دانانى چوار چێوەى نووسین.

[divide style=”3″]

١_ پێکهاتووە لە چەند ستایلێک کە دەتوانین لەنووسینەکانماندا بەکاریان بهێنین.
٢_ Find  بۆ دۆزینەوە بەکاردێت، کاتێک لە وشەیەک دەگەڕێیت لەنێوان نووسراوێکى زۆر لە فایلێکدا ئەوا ئەو وشەیە لەFind what  دا ئەو وشەیەى کەدەتەوێت دەینووسیت و پاشان لەسەر Find Next  دابەزوترین کات  وشەکە دەدۆزیتەوە ، دیارى دەکەیت .
٣_ Replace  واتە گۆڕین بەکلیک کردن لەسەر  Replace ئەوا بۆکسى  Find and Replace دەکرێتەوە  یان بەداگرتنى(Ctrl+H)، کە لە دوو بۆشایى  پێکهاووە بۆشایى یەکەم  Find what لێرەدا ئەم وشەیە دەنووسین کەدەیگۆڕین لە بۆشایى دووەمدا کە نووسراوە Replace With  ئەو وشەیە دەنووسین کەدەچێتە شوێن وشەى یەکەم  پاشان کلیک لە سەر  Find what  دەکەین وە بۆگۆڕینەوەى هەموو (وشەى یکەم) لەناو فایلەکە ئەوا کلیک لە سەر  Replace   دەکەین.
٤_ Select واتە دیارى کردن بۆ نموونە پارچە نووسینێکمان هەیە نیوەى بسڕینەوە Select ى دەکەین ودەیسڕینەوە ، لەگەڵ Select All دا یەک بنچینەن و جیاوازیان نییە.

تا وانەی داهاتوو و شیکردنەوەی لیستی Insert شاد و بەختەوەربن.

بۆچونی تۆ