ئەندرۆید 17, كانونی دووه‌م 2019

سپۆتیفای باری بینینی تایبەت بە نێو ئۆتۆمبێلی بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید زیاد کرد

بێگومان زۆرینەمان لە نێو ئۆتۆمبێلدا گوێ لە میوزیک و گۆرانییەکان دەگرین، وە سپۆتیفای دەیەوێت ئەم کارە ئاسانتر بکات و شۆفێران لە کاتی بەکارهێنانی ئەپەکەیدا بتوانن بە ئاسانی کۆنتڕۆڵی میوزیکەکان بکەن. بۆ ئەم مەبەستە ئەپەکە باری بینینی تایبەت بە نێو ئۆتۆمبێلی بۆ ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی لە ئەندرۆید زیاد کرد.

لە بارە نوێیەکەدا دوگمەکانی پاش خستن و پێش خستنی میوزیکەکان و دوگمەکانی favorite و shuffle لەگەڵ پێوەری کاتی میوزیکەکان قەبارەیان گەورەتر کراوە بۆ ئەوەی شۆفێران بە ئاسانی بتوانن کۆنتڕۆڵی میوزیکەکان بکەن و وردەکارییەکان سەرنجیان ڕانەکێشێت و نەبێتە هۆی ڕووداو و پێکدادان. spotify_car_view_3

بارەکە لەگەڵ پەیوەستکردنی مۆبایل بە بلوتوسی ئۆتۆمبێلەوە خودکارانە هەڵ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕێکخستنەکان دەتوانرێت بارەکە بکوژێندرێتەوە. لە ئێستادا بارە نوێیەکە بۆ ژمارەیەکی کەم لە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید لە ئامێرەکانی Pixel 3 XL زیاد بووە و بەمزووانە بۆ گشت بەکارهێنەران و بەکارهێنەرانی ئەپەکە لە سەکۆی ئای ئۆ ئێس زیاد دەکرێت.

کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی سپۆتیفای تایبەت بە گوێگرتن لە میوزیک بۆ ئەندرۆید.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ