هواوەی

دەستکرا بە ڕەوانە کردنی ڕووکاری EMUI 9 بۆ ئۆنەر View 10

لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا هواوەی ڕووکاری EMUI 9 (بنچینە کراو لەسەر Android Pie) ـی ڕەوانەی هەندێک لە مۆبایلەکانی کرد لەوانە Mate 10 و P20، ئۆنەر View 10 ـش هاتە ڕیزی ئەو مۆبایلانەی هواوەی کە ڕووکاری EMUI 9 ـی بەدەست بگات.

لە ڕووکارە نوێیەکەدا جیاوازی زۆر بەدی دەکرێت لە چاو EMUI 8 و چەندان تایبەتمەندی نوێ زیاد کراون و گۆڕانکاری ئەنجام دراون لەوانە نوێکردنەوەی ڕێنیشناندەری سیستەم، گۆڕینی دیزاینی ڕێکخستنەکان و کۆنتڕۆڵ سەنتەر. وەشانە ڕەوانە کراوەکەی مۆبایلەکە وەشانی ژمارە 9.0.0.201 ـە. لە ئێستادا ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ڕەوانەی گشت بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە دەکرێت.

چۆنیەتی پشکنین کردن بۆ وەشانەکە و داگرتنی(ئەگەر بەدەستت گەیشتووە):

سەرچاوە :

17 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
704