هەواڵ 7, شوبات 2013

باوکێک ٢٠٠ دۆلار دەداتە کچە ١٤ ساڵانەکەی تا بۆ ماوەیەکی کاتی واز لە فەیسبووک بهێنێت!

باوکێک توانی بەڵێننامەیەک بە کچە ١٤ ساڵانەکەی پڕبکاتەوە بۆ دوورکەوتنەوەی لە فەیسبووک بۆ ماوەی ٥ مانگ لەبەرامبەر ٢٠٠$ دۆلار. ئەگەر یەک شتێک هەبێت گەنجان تێی بگەن ئەوا بریتییە لە دیاری! هەر لەسەرەتای ژیانیانەوە دایک و باوکان دیاریان پێدەدەن تەنها بۆ ئەوەی وایان لێبکەن جل و بەرگی شیاو و هەڵسوکەوتی جوان بنوێنن. هەر ئەوەشە وای لە پاوڵ بایەری جێگری سەرۆکی Massachusetts energy کردووە وا لە کچە ١٤ ساڵانەکەی بکات بۆ ئەوەی واز لە فەبسیووک بهێنێت.

بەڵام چیرۆکەکە وا سادەنییە!

من زۆر خۆشحاڵم کە Daily Dot ئەم بابەتەی ئاشکراکردووە کە بایەر توانیویەتی وا لە کچە ١٤ سڵانەکەی بەناوی ڕەشێل بکات بەڵێن نامەی ناچالاککردنی فەیسبووکەکەی ئیمزا بکات و پاشانیش بەڵێن نامەکە لەسەر بڵۆگەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ئەوەی کە زۆر وروژێنەرە ئەوەیە کە مەبەستی بوونی ئەم بڵگۆگە تەنها بۆ گفتوگۆی قوڵی بابەتیانەیە سەبارەت بە (بەردەوامی) تێدا باسکراوە بەڵام ئەوە سەرساممان دەکات کەوا تا چەند ڕاشێل بەردەوامی دەبێت و دان بەخۆی دا دەگرێتلەم ماوەیەدا.

پاوڵ بڕایەر Daily Dot یڕاگەیاند کە ” ئەمە بیرۆکەی خۆی بوو، ئەو دەیەوێت بڕێک پارە پاشەکەوت بکات ودەشڵێت ئەو هەستی بەوە کردووە کە کە فەیسبووک هەندێک کات تەنها کات بە فیڕۆدانە و پلانیشی وایە دوای تەوابوونی کاتەکەی بگەڕێتەوە سەر فەیسبووک.

یەکێک لەئێوە لەوانەیە هیوا بخوازێت کە باوکی ڕاشێل زوو زوو هەواڵی کچەکەی بڵاوبکاتەوە لە ماوەی دوورکەوتنەوەی لە فەیسبووک و چۆنیەتی بەسەربردنی کاتەکانی بەبێ فەیسبووک!

سەرچاوە cnet + Dailydot

بۆچونی تۆ