ئاسایشی ئەلیکترۆنی

هەڵەیەک لە لایەن تویتەرەوە دەبێتە هۆی دەرکەوتی جریوە دەرنەکەوتووەکانی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید

ئەگەر لە دوای ساڵی ٢٠١٤ ـەوە بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریت لە سەکۆی ئەندرۆید، پێویستە پشکنین بۆ ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەت بکەیت. ئەمڕۆ تویتەر بە فەرمی ڕایگەیاند بە هۆی هەڵەیەکەوە جریوە دەرنەکەوتووەکانی چەندان ساڵ لەمەوبەری چەند بەکارهێنەرێکی ئەندرۆید دزەیان کردووە و بەدەر کەوتوون.

هۆکاری درووستبوونی کەلێنەکە بۆ کوژاندنەوەی دوگمەی Protect your Tweets لە هەژماری چەند بەکارهێنەرێکی ئەندرۆیددا لە لایەن تویتەرەوە بە هۆی هەڵەیەکەوە دەگەڕێتەوە و بە گشتی ئەو بەکارهێنەرانەی سەکۆکەی گرتۆتەوە کە گۆڕینی ئیمەیڵیان ئەنجام داوە لە نێوان ڕێکەوتی ٣ ـی ١١ ـی ٢٠١٤ تاوەکو ١٤ ـی ١ ـی ٢٠١٩. خۆشحاڵانە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە کەلێنەکەیان چارەسەر کردووە و دوگمەی Protect your Tweets ـیان بۆ ئەو ژمارە بەکارهێنەرە کارا کردۆتەوە.

کەلێنەکە تەنها ژمارەیەک بەکارهێنەری ئەندرۆیدی گرتبووەوە و بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس و وێب کەلێنەکەیان تووش نەبووە. دەربارەی ژمارەی ئەو بەکارهێنەرانی ئەندرۆید کە ڕووبەڕووی کەلێنەکە ببونەوە لە لایەن کۆمپانیاکەوە ئاشکرا نەکراوە و نادیارە. بەڵام هێشتا پێشنیار دەکەین کە چاوێک بە ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەتدا بخشێنیتەوە بۆ پارێزراوی جریوە دەرنەکەوتووەکانت.

سەرچاوە :

The Verge

18 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424