جۆراوجۆر 21, كانونی دووه‌م 2019

کۆمەڵەی نەناسراوەکان Anonymous کێن؟ مێژووی سەرهەڵدانیان کەی بووە؟ گرنگترین چالاکیەکانیان چین؟

لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا نەناسراوەکان Anonymous یەکێک بوو لەو وشانەی زۆر لەسەر زاربوو و دەوترایەوە بەردەوام، ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشانەی هەموو ماوەیەک ئەنجامیاندەدا، بەڵام زۆرینەی خەڵکی ئێستا لە کاتی بیستنی بۆ وشەی Anonymous تەنها بیر لەوە دەکاتەوە کۆمەڵەیەکی هاککەربن یاخود ئەو ماسکەی کۆمەڵەکە بەکاریدەهێنن نیشانەیەکی تایبەت بێت بە گروپەکە، هەربۆیە بڕیارماندا لەم بابەتەدا کۆمەڵێک زانیاری بخەینەڕوو سەبارەت بە گروپەکە و سەرەتای دروستبوونی لەگەڵ گرنگترین ئەو ڕووداوانەی ئەنجامیان داوە یاخود دەستیان لە دروستکردنیدا هەبووە.

Anonymousـەکان کێن؟

الشعار الرسمي المتعارف عليه لجماعة أنونيموس

هەروەک هەموومان واتای وشەکە دەزانین Anonymous بە واتای نەناسراو یاخود بێ ناسنامە دێت و لە ناوەکەیشیەوە دیارە ئەو کەسانەی لەم گروپەدان نایانەوێ ناسنامەیان ئاشکرابێت لەسەر ئینتەرنێت، هەروەها گروپەکە لەگەڵ ئەوەدا ناوبانگیان بە هاککردن دەرکردووە بەڵام هاککردنەکانیان بە جۆرێکە هیچ مەبەستێک یاخود مەرامێکی پەیوەندیدار بە پارەی تێدا نییە و بۆ سوودی گشتی کۆمەڵگایە، لەگەڵ ئەوەشدا وشەی Anonymous لە لای هەمووان گەورەییەکی پێوە دیارە و کارەکانی گروپەکەش پەیوەندیدارە بە هاککردن و دەست گرتن بەسەر ماڵپەڕەکان و گۆڕانکاریکردن تێیاندا.

بەڵام بە شێوەیەکی گشتی زۆرینەی کارەکانی گروپەکە ئەنجامی دەدەن پێکهاتووە لە هێرشی DDos (هێرشی ڕاگرتنی خزمەتگوزاری) هێرشەکەش بە شێوەیەکی ڕێک ئەنجام دەدرێت و دەبێتە هۆکاری ڕاگرتنێکی کاتی ماڵپەڕێکی دیاریکراو، لەگەڵ ئەمەشدا گروپەکە خاوەنی لیستێکی گەورەیە بە سەدەها کاری هاککردنی سەرکەوتوو و لەگەڵ هەر سەرکەوتنێکیشدا هەندێک لەم کارانە لەبیرکران، بە هەر حاڵ ناکرێت گروپی نەناسراوەکان بە گروپێکی ئاسایی دابنێین چونکە ئەندامەکانی ئەم گروپە نەناسراون و هیچ ئامانجێکی دیاریکراو و بەڕێوبەرێکی نییە.

هەریەکێک لە ئەندامەکانی گروپەکە بە دڵنیایەوە بیروڕایەک و بینینێکی جیاوازی هەیە بۆ ڕووداوە سیاسیەکانی ڕۆژ، ئەمەش وا دەکات هەر کاتێک بابەتێکی دیاریکراو سەرهەڵبدات و ڕێژەیەکی پێویستیش لە ئەندامەکان کۆببنەوە هەتاوەکو بۆ ماوەیەکی کاتی بەیەکەوە کاربکەن، پاش ئەنجانمدانیشی لێکجیادەبنەوە هەتاوەکو سەرهەڵدانی بابەتێکی دیکە، هەروەها لەگەڵ سروشتی سەیری ئەندامانی گروپەکە ئەوا بە دڵنیایەوە بەردەوام ڕووبەڕووی لێکترازان و جیابوونەوەی ناوەکی دەبنەوە هەرچەندە وا دەردەکەوێت گروپەکە خاوەنی یەک بیروڕایە بەڵام لە ڕاستیدا هەندێک لە ڕووداوەکان وادەکات ئەندامانی گروپەکە بەیەکەوە کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی ئامانجێک.

سەرەتای سەرهەڵدانی گروپی Anonymous لە کوێوە بوو؟

موقع 4Chan: مهد جماعة أنونيموس

پێش ئەوەی ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروست ببێت یانە یاخود کۆمەڵگە Communityـیەکان بوونیان هەبوو، پێش یانەکانیش جۆرێکی کۆنتر لەم ماڵپەڕانە هەبوون و ناودەبران بە Message Board یان تەختەی نامەکان، لەم جۆرە ماڵپەڕەشدا تەختەکان بەش دەکرێن بۆ چەند لیستێک بە پێی جۆری بابەتەکان، لەگەڵ ئەمەشدا بڵاوکراوەکان لە لایەن ئەندامانی ماڵپەڕەکە و سەردانکەرانەوە لێدوانیان لەسەر دەدرا و بەم شێوەیە چالاکیەکان ئەنجام دەدرا.

هەرچەندە لەو کاتەی زۆرینەی ماڵپەڕەکان داوای دروستکردنی هەژماریان لە سەردانکەران دەکرد بۆ چوونە نێو ماڵپەڕ و بوونی دەسەڵات بۆ دەربڕینی لێدوان و بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بەڵام ماڵپەڕی 4chan بەم شێوەیە نەبوو و هیچ پێویستی نەدەکرد سەردانکەران هەژمار دروست بکەن بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتەکان و دەربڕینی لێدوانەکانیان، لە سەرەتای دروستبوونی ماڵپەڕەکەش لە ساڵی 2004ـەوە وەک ماڵپەڕێک بەکاردەهێنرا بۆ گۆڕینەوە یان بەشداریپێکردنی وێنەی ئەنیمی و مانگا.

پاش ماوەیەک ماڵپەڕەکە گۆڕانکاری بەسەردا هات و زیاتر چڕبوو بە شێوەیەک ئەندامانی ماڵپەڕ دەیانتوانی بە هەموو شێوەیەک و بێ بوونی هیچ هەژمارێک وێنە یان بڵاوکراوەیان هەبێت، بە واتایەکی دیکە سەرجەم بڵاوکراوەکان ئەنجام دەدرا لە لایەن کەسانی نەناسراو یاخود Anonymous، هەر بۆیە ئەمە سەرەتایەک بوو بۆ دروستبوونی گروپەکە و ناوەکەیشی بە هەمان شێوە لەسەر ئەم بنچینەیە هەڵبژێردرا ئەویش نەناسراو Anonymousـە، لەگەڵ ئەمانەشدا دروستبوونی ماڵپەڕەکە لە لایەن بەکارهێنەرانی 4Chanـەوە بووە و چالاکیەکانیشی دەستیپێکرد لە سەرەتای ڕاگەیاندنی لە ساڵی 2003ـدا.

سەرەتای چالاکیەکانیش بە ئامانج گرتنی هەندێک ڕێکخراوی دیاریکراو بوو و گروپەکەش ئەمەی بۆ خۆشی یان ڕابواردن ئەنجام دەدا، چونکە بە پلەی یەکەم هەموو شتەکان پەیوەندیان بە ڕابواردن و گاڵتەپێکردن بوو بەم ڕێکخراوانە و هەتاوەکو ساڵی 2008ـیش چالاکیەکان بە گرنگیەوە تەماشا نەدەکرا، هەر بۆیە لە ساڵی 2008ـدا بابەتێک بووە هۆکاری کۆبوونەوەی گروپی Anonymous، بابەتەکەش پەیوەندیدار بوو بەو سیاسەتەی کەنیسەی Scientology جێبەجێیدەکرد بەرامبەر بە شوێنکەوتووەکانی بە نموونەش هەوڵەکانی سڕینەوەی ڤیدیۆیەک تیایدا ڕۆڵگێڕی بەناوبانگ Tom Cruise کە یەکێکە لە شوێنکەوتووانی هەڵدەستێت بە باسکردنی کەنیسەکە ( لە بەشەکانی خوارەوەی بابەتەکە زیاتر لەم بارەوە دەدوێم).

نهێنی ماسکەکە چییە ؟ پەیوەندی چییە بە گروپی ئەنۆنیمۆسەوە؟

قناع Guy Fawkes المستخدم بكثرة من أعضاء أنونيموس

لەو کاتەی گروپەکە دەستیانکرد بە کارکردن بە شێوەیەکی ڕاستەقینە ئەوا لە ساڵی 2008ـدا نیشانەی گروپەکە ئەو وێنەیەی بەشی یەکەمی بابەتەکە بوو و پێکهاتووە لە کەسێک جلێکی فەرمی لەبەردایە و نیشانەیەکی پرسیاریش لە شوێنی ڕووخسار یاخود سەریەتی ئەمەش واتای جەختکردنەوەی گروپەکەیە لە نەناسراویان و ئاشکرا نەکردنیان بۆ ناسنامەکانیان، پاش ئەمانە و لەگەڵ دەستپێکردنی پڕۆسەی #Chanology ئەندامەکانی گروپەکە لە چەند ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوتن بە ئامانجی ئاشکراکردنی ئامانجی داهاتوویان بۆ ئەندامەکانی دیکە و تێیدا ڕووخساریان بە ماسکی جۆراوجۆر دەشاردەوە.

لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیشدا ماسکەکەی Guy Fawkes (یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەندامەکانی شۆڕشی یاخود هەڵگەڕانەوەی بارود بوو بۆ تەقاندنەوەی باڵەخانەی پەڕلەمان) وەک ئاماژەم پێدا بە تێپەڕبوونی کات ئەم ماسکە زیاتر لە لایەن ئەندامانی گروپەکەوە دەپۆشرا و تا ڕادەیەکی زۆریش گونجاو بوو لەگەڵ بنەماکانیان چونکە پەیوەندیدار بوو بە چیرۆک و فیلمی بەناوبانگی V for Vendetta و تێیدا پاڵەوانی فیلمەکە هەڵدەستێت بە هەوڵدان بۆ لە ناوبردنی سیستمی دیکتاتۆری نەتەوە یەکگرتووەکان، بەم شێوەیە گروپی ئەنۆنیمۆس دووبارە بەرگێکی نوێی بە بەردا کرایەوە و زیاتر بەناوبانگ بوو و لە میدیاکانیشدا بەم ماسکە دەناسێنران.

گرنگترینی ئەو کارانەی گروپی ئەنۆنیمۆس ئەنجامیداوە

  • هەتاوەکو ساڵی 2008: داگیرکاریەکان لە ئینتەرنێتدا

غزوات Habbo Hotel من جماعة أنونيموس

هەروەک لە بەشەکانی پێشوودا باسمان لێوەکرد سەرەتای چالاکیەکانی گروپەکە ئامانج لێی تەنها گاڵتە و ڕابواردن بووە لێرەشدا هەندێک لە ئەندامانی گروپەکە هەستان بە بە ئامانج گرتنی چەند پڕۆگرامێکی ڕادیۆیی ڕەگەزپەرستی و تێیدا ئەندامەکان لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنی هەڵخەڵەتێنەرەوە گاڵتەیان بە پڕۆگرامەکە دەکرد، بەڵام یەکێکە لە دیارترین و بەناوبانگترینی ئەو گاڵتەجاڕیانەی ئەنجامیاندا بە ئامانج کردنی تۆڕێکی کۆمەڵایەتی و یاریەکی سویدی بە ناوی Habbo Hotel.

بە شێوەیەک سەرجەم ئەندامەکان بە پۆشینی چاکەتێکی ڕەش و کەسایەتیەکی ڕەش پێست و شێوازی Afroـی قژداهێنانەوە چوونە نێو مەلەوانگەی نێو یاریەکە و بە هۆی زۆری ژمارەشیانەوە سەرجەم شوێنەکان داگیرکران و داخران، هەروەها هیچ کەسێکیش نەیدەتوانی بچێتە نێو مەلەوانگەکەوە، پاش ماوەیەک هەندێکی ئەم کردارانە لە جیهانی ڕاستەقینەدا ڕوویاندا بە نموونە پەیوەندی تەلەفۆنی گاڵتە ئامێز یاخود ڕۆڵگێڕان وەک لێکۆڵەری تەندروستی و داخستنی مەلەوانگەکان، لێرەوە یەکەمین نازناوی خراپ بەسترایەوە بە گروپەکەوە و بە تیرۆرستە نێوخۆییەکان و ئامێری ڕق لێبوونەوە ناودەبران لەسەر ئینتەرنێت.

  • ساڵی 2008: پڕۆژەی Chanology و هێرشی ئەنۆنیمۆس بۆ سەر کەنیسەی Scientology

مظاهرات نظمتها أنونيموس ضد كنيسة الساينتولوجي

کەنیسەی Scientology کۆمەڵەیەکی ئاینیە دامەزرێندراوە لە لایەن نووسەرێکی چیرۆکە وێنەدارەکان (Comics) لە نیوەی سەدەی بیستەمدا و لەسەرەتای دامەزراندنیشیەوە چەندین جار ڕووبەڕووی ئاشکرابوونی چەندین کاری ئابڕوبەرانەی پەیوەندیدار بە چالاکی یاخود هەڵسوکەوتی سەیر یان هەوڵی هەڕەشەکردن و دەستێوەردان لە کاروبارەکانی ڕێکخراوی ئەمریکی بەرپرس لە باج و گومرگەکان، لە نێوان ئەمانەشدا دیارترین چالاکی ئابڕووبەری لە بارەی شوێنکەوتنی بەردەوامیەتی بۆ ئەندامە پێشووەکان واتە ئەوانەی کەنیسەکانیان بەجێهێشتووە، هەربۆیە بە هەر نرخێک بووبێت هەوڵیاندەدا زانیاریەکانی نێو کەنیسەکە ئاشکرا نەکرێت.

ئەمەش ئەوە بوو ڕوویدا لەگەڵ ڕۆڵگێڕی بەناوبانگ Tom Cruise کە یەکێکە لە ئەندامەکانی کەنیسەکە تێیدا لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت و باسی هەندێک زانیاری سەر بە کەنیسەکە دەکات، ئەمەش وا دەکات لە کەنیسە هەوڵ بدات و بە زۆرەملێ ڤیدیۆکە لە ماڵپەڕی Gawkerـدا بسڕێتەوە، پاش سڕانەوەی ڤیدیۆکە خەڵکی بەم کارە تووڕە بوون و چەندین کەسیش هەستان بە دووبارە بەرزکردنەوەی ڤیدیۆکە لە ماڵپەڕی یوتیوب، بەڵام بە هۆکاری بوونی پەستانێکی زۆر لەسەر ماڵپەڕی ناوبراو لە لایەن کەنیسەکەوە ڕاستەوخۆ ڤیدیۆکان دەسڕانەوە.

ئەمەش وایکرد لە ئەندامانی گروپی ئەنۆنیمۆس لە ڕێگای DDoSـەوە هێرش بکەنە سەر ماڵپەڕەکانی کەنیسەکە و ڕایبگرن لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام پەیوەندیەکی زۆریان دروستکردبوو لەسەر هێڵەکانی کەنیسەکە و هەروەها هەستان بە بەکارهێنانی هەندێک وێنەی فاکسی تایبەت دروستکراو هەتاوەکو لە کاتی چاپکردنیدا ببێتە هۆکاری تەواوبوونی ڕەنگ (حیبر)ـی ئامێرەکانی کەنیسەکە، پاش ئەمە چالاکی و خۆپیشاندانانەکان کۆتاییان پێهات بە دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکان و بە هۆیەوە کۆمەڵێک گەنجی زۆر دەستگیرکران و بڕیاڕی چەندین ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا، بە شێوەیەکی گشتیش لێرەوە ناوبانگی گروپەکە دەستی پێکرد.

  • ساڵی 2010: کرداری Payback ماف وەرگرتنەوە، چەند هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئەنۆنیمۆس

الصورة التي ظهرت بعد اختراق أنونيموس للموقع

پاش ئەوەی ماڵپەڕی کەنیسەکە پارێزراوترکرا هێرشەکانی DDoS بۆ سەر ماڵپەڕەکە سوودی نەما و هەتاوەکو ماوەیەکیش چالاکیەکە دووبارە نەکرایەوە، بەڵام ساڵی 2010 کاتێک بڵاوبوویەوە ستۆدیۆکانی بەرهەمهێنانی فیلمە سینەماییەکان ڕێککەوتنێکیان ئەنجامداوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی هیندی هەتاوەکو هێرشی DDoS بکاتە سەر ئەو ماڵپەڕانەی پێکهاتەی هاککراو لە خۆدەگرن وەک ماڵپەڕی بەناوبانگی The Pirate Bay و بە تەواوی دایبخەن، بەڵام گروپی ئەنۆنیمۆس لە بەرامبەر ئەم کارە بێدەنگ نەبوو و بە هەمان شێوە هێرشی DDoSـی ئەنجامدا لەسەر کۆمپانیا هیندیەکە.

لە ئەنجامیشدا ئەنۆنیمۆس سەرکەوت و ماڵپەڕی Airplexـی سەر بە کۆمپانیاکە داخست، لەگەڵ ئەوەشدا هەستان بە بە ئامانج کردنی چەند ماڵپەڕێکی سەر بە هەندێک لەو ڕێکخراوانەی پارێزگاری لە مافی لەبەرگرتنەوە دەکەن و سەرکەوتوو بوون لە هاککردنی یەکێک لەو ماڵپەڕانە، پاش ئەم چالاکیانە ئاڕاستەی کارەکانی گروپەکە گۆڕا بۆ پشتگیریکردن لە ماڵپەڕی WikiLeaksـی تایبەت بە دزەپێکردنی زانیاریە نهێنیەکانی حکومەت، هەروەها ماڵپەڕی ناوبراویش وەدەرنرا لە خزمەگوزاریەکانی Amazon و هەریەک لە کۆمپانیاکانی Visa و Master لەگەڵ ئەوەشدا تەنانەت ماڵپەڕی PayPal ڕەتیکردەوە کاریان لەگەڵدا بکات.

  • چالاکیە پەیوەندیدارەکان بە گروپی ئەنۆنیمۆس

پاش ماوەیەک لە ئەنجامدانی گروپەکە بۆ هێرشی Payback، گروپی ئەنۆنیمۆس تا ڕادەیەک ناوبانگی کەم بوویەوە، بە شێوەیەک گروپەکە لە ئەنجامدانی بۆ کرداری گەورە و جەختلێکراوە چووە سەر ئەنجامدانی کۆمەڵێک کاری بچووک و جیاواز، هەرچەندە چالاکیە بە کۆمەڵەکانی گروپەکە نەوەستابوو و هەر بەردەوام بوو بەڵام بە شێوەیەکی زۆر ڕووبەڕووی لێکترازان و جیابوونەوە دەبوون لە نێو خۆیاندا ئەمەش وایدەکرد هەندێک کات کۆمەڵێک ئەندام دەست بکەن بە ئەنجامدانی چالاکیەک و لە لایەکی دیکەشەوە کۆمەڵێک ئەندامی دیکە ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بە چالاکیەکە.

بەهەر حاڵ ئەمانەی خوارەوە گرنگترینی چالاکیە ئەنجامدراوەکانی گروپەکەیە لە ساڵی 2011ـدا:-

  • هاککردنی کۆمەڵێک ماڵپەڕی حکومی و یارمەتیدان و پاراستنی خۆپیشاندەران لە تونس و میسڕ بۆ مانەوەیان لەسەر هێڵی ئینتەرنێت و کارکردنی پەیوەندیەکانیان
  • بەشداریکردن لە جووڵەی Occupy Wall Streetـدا و هەوڵدان بۆ هاککردنی چەندین سەکۆی تایبەت بە ئاڵوگۆڕکردنی پارە
  • ئەنجامدانی چەندین کرداری هاککردن لەسەر تۆڕی دارک وێب و داخستنی چەندین ماڵپەڕی تایبەت بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لەگەڵ ئەوەشدا هەستان بە ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە ناشایستانە
  • بە ئامانج کردنی چەندین ماڵپەڕی تیرۆرستی و بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی تیرۆرستی وەک کۆمەڵەی KKK و کۆمەڵەی دەوڵەتی بەناو ئیسلام داعش

دەستگیرکردن و شوێکەوتنی یاسایی بۆ ئەندامەکانی ئەنۆنیمۆس

أحد أفراد أنونيموس عند اعتقاله.

لەگەڵ ئەوەی بەشێکی گەورە لە چالاکیەکانی گروپی ئەنۆنیمۆس بە شێوەیەکی گشتی نایاسایین هەر بۆیە سەیر نییە گەر زۆرێک لە ئەندامەکانی ڕووبەڕووی گرتن و بەندیخانە ببنەوە، بە دڵنیایشەوە هیچ ئامارێکی فەرمی و دیاریکراو نییە لە بارەی ڕێژەی دەستگیرکراوەکان بەڵام بێگومان ژمارەیان دەگاتە سەدەها و چەندین جاریش لە ناوچەکانی وەک وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و توورکیا و هۆڵەندا و ئیسپانیا و ئوستڕالیا و …. ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامەکانی گروپەکە دەستگیرکراون.

هەندێک لەو کەسانەی دەستگیرکراون ڕووبەڕووی سزای یاسایی بوونەتەوە ئەویش بە بەندکردن بۆ چەند مانگێک، هەندێکی دیکەش سزا دراون بە پێدانی هەزارەها دۆلار لەگەڵ بەندکردنیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ، بێگومان هەندێکیش لەو ئەندامانەی دەستگیرکراون بێ هیچ دادگایەک شاردراونەتەوە و بە نهێنێ لە ناوچەیەکی دیاریکراودا بەندکراون، جێگای ئاماژە پێدانیشە کەمبوونەوەی چالاکی گروپەکە دەگەڕێتەوە بۆ شەپۆلی فراوانی دەستگیرکردنیان لە لایەن حکومەتەوە لە ساڵەکانی نێوان 2010 بۆ 2011.

سەرەڕای ئەوەشی هەندێک لە ئەندامانی گروپەکە ئامادەن بۆ بە قوربانیکردنی هەرشتێک لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانیان بەڵام زۆرینەی مرۆڤەکان بەلایانەوە باشترە ئاسایشی کەسێتیان بپارێزن هەتاوەکو بەشداری بکەن لە کۆمەڵێک چالاکیدا کە بێگومان تاوانە و سزای سەختیشی بە دواوەیە.

بۆچونی تۆ