سیستەمی وەگەرخەر

کۆمەڵێک زانیاری دەربارەی سیستمی داهاتووی گووگڵ Android Q

وەک ئاشکرایە هەتاوەکو ئێستاش ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل نوێکاری ئەندرۆید 9.0ـیان بۆ مۆبایلەکانیان بەردەست نەکردووە بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا چەند زانیاریەکی نوێ دەربارەی سیستمی داهاتووی کۆمپانیای گووگڵ ئاشکرابوو، لەم بارەیەوە گەشەپێدەرانی XDA هەستان بە ئاشکراکردنی چەند زانیاریەکی نوێ لە بارەی سیستمی وەگەڕخەی Android Q و یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانیش بەردەستکردنی دۆخی تاریکە بۆ تەواوی سیستم و ئەپەکانی نێویشی تەنانەت بۆ ئەپانەش کە پشتگیری لە دۆخی تاریک ناکەن.

هەروەها لە Android Qـدا وا دیارە یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی سیستمی ئای ئۆ ئێس دەبینین، ئەم تایبەتمەندیەش بۆ جەختکردنەوەیە لە زیاتر پاراستنی زانیاری کەسێتی بەکارهێنەران بە شێوەیەک دەتوانیت دەسەڵاتەکانی تایبەت بە هەر ئەپێک دیاریکراو بکەیت لە کارکردنی لە نێو مۆبایلەکەت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تایبەتمەندیە دەبێتە ڕێگرێکی باش لەو ئەپانەی هەڵدەستن بە کارپێکردنی خزمەتگوزاری وەک GPS لە بەشی پشتەوە Backgroundـی مۆبایلەکە ئەمەش بە دڵنیایەوە وزەیەکی زۆری پاتری مۆبایلەکان دەبات.

شایەنی باسیشە کۆمپانیای گووگڵ یەکەمین وەشانی تاقیکاری لە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 بڵاوکردەوە لە مانگی پێنجەمی ساڵی 2018 هەر بۆیە پێشبینی دەکرێت لە هەمان بەرواری ساڵی 2019ـشدا وەشانی تاقیکاری لە Android Q بڵاوبکرێتەوە.

20 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
598