ئاسایشی ئەلیکترۆنی

لە ڕێگای کەلێنێکی ئاسایشیەوە هاککەران دەتوانن دەست بەسەر هەژماری یاریکەرانی Fortniteـدا بگرن

سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم کێشە ئاسایشیە لە ماڵپەڕی یاری Fortniteـدا دەگەڕێتەوە بۆ پەڕەی ئامارەکانی یاریەکە، کەلێنەکەش لە لایەن شارەزایانی کۆمپانیای Check Pointـەوە ئاشکرا کراوە و ئاماژەش بەوەدرا کێشەکە دەبێتە هۆی هاککرانی هەژماری یاریکەرانی فۆرتنایت، هەروەها شارەزایانی کۆمپانیاکە سەرکەوتوو بوون لە دۆزینەوەی کەلێنەکە لە مانگی یازدەیەمی ساڵی ڕابردوو و لە ڕێگای کەلێنەکەشەوە هاککەران دەیانتوانی گوێبیستی گفتوگۆی نێوان بەکارهێنەرانی یاریەکە ببن.

لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرا دەست بگیرێت بەسەر هەژمارە بانکیە پەیوەستکراوەکان بە هەژماری یاریکەر و لە ڕێگایەوە هاککەر دراوی V-Bucksـی نێو یاریکە بکڕێت، لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیای Epic Games هەستاوە بە ئەنجامدانی چارەسەرێکی خێرا بۆ کێشەکە ئەویش لە ڕێگای ڕاگرتنی ئەو پەڕەیەی دەبووە هۆکاری دروستبوونی کێشەکە، جێگای ئاماژە پێدانیشە بەهۆی کەلێنەکەوە هاککەر دەیتوانی بە تەواوی دەست بگرێت بەسەر هەژماری بەکارهێنەر بێ ئەوەی پێویست بە تێپەڕە وشە بکات.

20 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
598