گەرمترین
20, كانونی دووه‌م 2019
كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خشه تازه‌كه‌ی یاری PUBG به‌ناوی Vikendi بۆ به‌كارهێنه‌رانی PS4 و Xbox One دیاری كرا

له كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ كۆمپانیای Bluehole، كه خاوه‌نی یاری په‌بجیه، ڕایگه‌یاند كه نه‌خشه‌یه‌كی نوێیان به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی Vikendi. نه‌خشه‌كه تیایدا وه‌رزێكی سارد و به‌فراویه، و زۆربه‌ی شوێنه‌كان تێیدا به‌فر باریوه. به‌م پێیه‌ش یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر سه‌كۆی PC بڵاویان كرده‌وه، بەڵام به‌شێوه‌ی PTS واته Public Test Server، ئه‌م به‌شه پێكهاتووه له ڕاژەکارێک واتە سێرڤەرێک كه كۆمپانیاكه خۆی دروستی كردووه، و ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی باری تازه و نه‌خشه‌ی تازه‌یه. دوای تاقیكردنه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌كارهێنه‌ران و وه‌به‌رهێنه‌رانی تایبه‌ت به‌یاری ڕاوبۆچوونی خۆیان ده‌رباره‌ی یاریه‌كه ده‌نووسن و كۆمپانیاكه ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له چه‌ند خالێک و كه‌م و كورتیه‌ک، ئەمە به‌ر له‌وه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌رمی بڵاوی بكه‌نه‌وه.
جێی باسه، كۆمپانیاكه ڕایگه‌یاند نه‌خشه تازه‌كه بۆ سه‌كۆی پله‌یسته‌یشن ٤ و ئێكس بۆكس وه‌ن لە ٢٢\١\٢٠١٩ بە شێوەیەکی فەرمی به‌رده‌ست ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه كاتی نوێكردنه‌وه‌ی Update یاریه‌كه له‌هه‌مان ڕۆژدا دەبێن و دەکەوێتە نێوان كاتژمێر ١١ بۆ ١ پاش نیوه‌ڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان پێ نەکردووە قه‌باره‌ی نوێكاریهكه.
هەروەک جێی باسه، له نوێكاریه تازه‌كه‌دا جگە له نه‌خشه‌ی تازه، كۆمه‌ڵێک چه‌كی تازه و ئۆتۆمبیلی بەردەست کردووە، به‌م شێوه‌یه:
١- چه‌كی Skorpion: ئه‌م چه‌كه به‌شێوه‌ی Handgun به‌كاردێت، باری تاک فیشەک Single Fire و فیشه‌كی ته‌واو Full Auto به‌كاردێت. فیشه‌كی 9mm بۆ به‌كاردێت و مهخزهنهكهی ٢٠ فیشه‌كی تێده‌كرێت. هەروەک ئه‌گه‌ر مه‌خزه‌نی زیاده واته Extended Magazine پێوه بكه‌یت، ئه‌وا ٤٠ فیشه‌كی تێ ده‌كرێت. ئه‌و پارچانه‌ی پێوه‌ی ده‌به‌سترێت پێكهاتوون له Red dot Sight و Supressor و Vertical Foregrip و Half Grip و Light Grip و Laser Sight. بەم بۆنەیەوە، ئه‌م چه‌كه له هه‌موو نه‌خشه‌كانیش به‌رده‌ست ده‌بێت.
٢- چه‌كی G36C: ئه‌م چه‌كه ته‌نها له نه‌خشه تازه‌كه‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت. فیشه‌كی 5.56mm بۆ به‌كاردێت. مهخزهنهكهی ٣٠ فیشه‌كی تێده‌كرێت. ئه‌گه‌ر مه‌خزنی زیاده‌ی پێوه بكه‌یت، هاوشێوه‌ی چه‌كه‌كه‌ی پێشوو ئه‌وا ٤٠ فیشه‌كی تێ ده‌كرێت. شایەنی باسە، ئه‌م چه‌كه پارچه‌ی پێوه ناكرێت.
٣- ئۆتۆمبێلی تازه به‌ناوی Snowmobile: ئه‌م ئۆتۆمبیلە ته‌نها له نه‌خشه تازه‌كه‌دا به‌رده‌ست ده‌بێت، و جێی دانیشتن ته‌نها بۆ ٢ كه‌س ده‌بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م سه‌یاره‌یه له‌كاتی لێخوڕیندا ته‌نها بۆ سه‌ر زه‌وی به‌فراوی چالاكی باشتری هه‌یه، به‌ڵام بۆ زه‌وی وشكانی و گیایی بەکارهێنانی سەختترە.
٤- وێنه‌یه‌كی تازه‌ی پاشبنەما واتە Backgroundـیان بۆ یاریه‌كه زیاد كردووه.