سامسۆنگ

نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0 دۆخی Dolby Atmosـی تایبەت بە یاریەکان بۆ مۆبایلی Galaxy Note 9 زیاد دەکات

ماڵپەڕی SamMobile لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەی ئاشکرا کرد تایبەتمەندی دەنگی Dolby Atmos لە ڕێگای وەشانە تاقیکاریەکانی ئەندرۆید پای 9.0ـەوە زیادبووە بۆ بەکارهێنەرانی گالەکسی ئێس 9 و ئێس 9 پڵەس بەڵام ئەم تایبەتمەندیە لە وەشانی جێگیری ئەندرۆید پای 9.0ـدا بەردەست نەبووە بۆ ئەم دوو ئامێرە، لە لایەکی دیکەوە لەگەڵ ڕەوانەکردنی ئەندرۆید پای 9.0ـی جێگیر بۆ بەکارهێنەرانی گالەکسی نۆوت 9 تایبەتمەندیە بۆ بەکارهێنەرانی ئەم مۆبایلە زیاد بووە.

لە ئێستادا بەکارهێنەرانی مۆبایلی گالەکسی نۆوت 9 دەتوانن لە ڕێگای چالاککردنی تایبەتمەندی دەنگی Dolby Atmos لە ڕێکخستنی مۆبایلەکانیانەوە گوێبیستی دەنگێکی ناوازەی سێ دووری ببن لە کاتی ئەنجامدانیان بۆ یاریەکان لەسەر مۆبایلەکە، بە دڵنیایەوە ئەمە تاقیکردنەوەیەکی ناوازە دەبێت و یاریمەتیدەرێکی زۆر باشیش دەبێت بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت گوێبیستی دەنگێکی ڕوون و بێ خەوش ببن لە کاتی ئەنجامدانیان بۆ یاریەکان.

20 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
726