هەواڵ

ستۆدیۆی Epic Games پاڵه‌وانیەتیه‌كی مانۆڕی نوێی ئاشكرا كرد و براوەش بڕی 500,000 دۆلار خەڵات دەکرێت

ستۆدیۆی Epic Games لەم جارەیدا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکی تایبەت لە ژێر ناونیشانی Forntite Secret Skirmishـدا، پاڵەوانێتیەکەش لە بەرواری 14 و 15ـی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆش لە هەریەک لە سەکۆکانی یوتیوب و تویچ بۆ بینەران دەگوێزرێتەوە هەروەها براوەی ئەم پاڵەوانێتیە دەبێتە خاوەنی 500.000 دۆلار بەڵام ئەوەی ئاشکرانەکراوە شوێنی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیەکەیە هەرچەندە بەم زووانە ئەویش بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

جێگای ئاماژە پێدانیشە ئەم پاڵەوانێتیە هاوشێوەی هەریەک لە ئەو پاڵەوانێتیانە دەبێت کە لە ساڵی 2018ـدا ئەنجامدراون وەک TwitchCon و PAX، بە دڵنیایشەوە هەردوو پێشبڕکێکەی پێشوو گرنگیەکی زۆری پێدراو ناوبانگێکی باشی هەبوو، بەڵام بڕیارە پێشبڕکێی داهاتوو گەورەتر و جیاوازتر بێت بە بەراورد بە ئەوانەی پێش خۆی، لەگەڵ ئەوەشدا وا بڕیارە بانگهێشتی سەرجەم کەسایەتیە بەناوبانگەکانی نێو یاریەکە بکرێت بە تایبەت ئەوانەی ڕێژەیەکی زۆر لە شوێنکەوتوویان لە خۆیان کۆکردووەتەوە.

21 كانونی دووه‌م، 2019