سیدیا
21, كانونی دووهم 2019
نوێترین تویکەکانی جەیڵبرەیک لە هەفتەی ڕابردوودا

هەفتەی ڕابردووش هاوشێوەی هەفتەکانی پێشووتر بەدەر نەبووە لە بەردەستکردنی تویکی نایاب لە لایەن گەشەپێدەرانەوە، ئەمجارەش کەی ئای تی ئێن باشترین ئەو تویکانەتان پێ دەناسێنێت کە لە هەفتەی ڕابردوودا بەردەست کرابوون.
دەتوانیت بە خێرایی ئەپەکانت بکەیتەوە لە ڕێگای دەست بردنە ڕاست بۆ چەپی ڕوونماکەت.
خۆڕایی لە سۆرسی Nepeta.
- Launchtron Activator Action
تویکی کارپێکەر بۆ تویکی Launchtron.
خۆڕایی لە سۆرسی Nepeta.
پێش ئەوەی لە خەو هەڵستیت، ئەو ئەپەت بۆ دەکاتەوە کە دڵخوازترینتە. کات و ئەپی دڵخواز لە نێو تویکەکەدا لە ئەپی Settings ئەنجام دەدرێت.
نرخی ٠.٩٩$ لە سۆرسی Dynastic.
جێگای ناوی No Notifications ـت بۆ دەگرێتەوە بە زانیارییەکانی بیرگەی ئامێرەکەت لە بەشی نۆتیڤیکەیشن سەنتەری وەشانی iOS 10.
خۆڕایی لە سۆرسی Wh0ba.
پاشبەندی نیشاندەری دەنگ دەکاتە ڕەنگی شین.
خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.