هەواڵ
22, کانوونی دووەم 2019
ئەپی تێلەگرام نوێکاری بۆ ڕەوانەکرا و لەگەڵیدا چەند تایبەتمەندیەک بۆ بەکارهێنەران بەردەستکرا

تێلەگرام لە ماوەی پێشوودا چەندین تایبەتمەندی بۆ پاراستنی نامەی بەکارهێنەرانی بۆ زیادکرا و لە ماوەی ڕابردووشدا تۆڕەکە نوێکارییەکی دیکەی بۆ ڕەوانەکرا کە هەڵگری وەشانی 5.2ـە، سەبارەت بە تایبەتمەندیە نوێیەکان لە ئێستادا بەکارهێنەران دەتوانن پەشیمان ببنەوە لە سڕینەوەی نامەکانیان بە شێوەیەک پاش سڕینەوەی نامەکان پەنجەرەیەک دەکرێتەوە تێیدا دەتوانیت سڕینەوەی نامەکە یاخود هێشتنەوەی هەڵببژێریت، بەڵام مانەوەی ئەم پەنجەرەیە بۆ ماوەی 5 چرکەیە و پاش ئەمە نامەکە بە تەواوی دەسڕێتەوە.

هەروەها تایبەتمەندیەکی دیکەش زیادکراوە لە ڕێگایەوە گروپەکان دەتوانن ڕێگری بکەن لە بڵاوکردنەوەی پێکهاتەی دیاریکراوی وەک وێنە و ڤیدیۆ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنیمەیشنی داگرتنی وێنە و ڤیدیۆ و نامە دەنگیەکان نوێ کراوەتەوە و شێوازێکی جوانی پێبەخشراوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.