10
چۆنییەتی 22, كانونی دووه‌م 2019

چۆنیەتی زیادکردنی دۆخی تاریک بۆ وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم

بێگومان زۆرینەمان بەهۆی کارکردنمان بەشەو بێزار دەبین لە ڕووناکی بەرزی ڕوونمای کۆمپیوتەرەکانمان، هەر بۆیە لەم بابەتەدا بە پێویستمان زانی چۆنیەتی چالاککردنی دۆخی تاریک بۆ وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بخەینە ڕوو بە شێوازێکی ئاسان و تەنها لە ڕێگای زیادکراوەیەکەوە ئەم کارە دەکەین، بێگومان بەکارهێنەرانی مۆبایلیشمان لەبیرنەکردووە دەتوانیت بە گەڕانەوە بۆ ئەم فێرکاریە ئاشنا ببیت بە چۆنیەتی چالاککردنی دۆخی تاریک بۆ وێبگەڕی مۆبایل (چۆنیەتی زیادکردنی دۆخی تاریک بۆ فایەرفۆکس لەسەر ئەندرۆید).

چۆنیەتی چالاککردنی دۆخی تاریک بۆ وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم:-

  • پێش هەموو شتێک پێویستە زیادکراوەی Dark Reader دابگریت بۆ ئەم کارەش کرتە لەم بەستەرە بکە (Dark Reader)

  • پاش ئەوەی چوویتە نێو بەستەرەکەوە پەڕەیەکی لەم شێوەیەت بۆ دەکرێتەوە ئەوەی پێویستە لەسەرت داگرتنی وشەی Add To Chromeـە

  • پاشان وشەی Add Extension بۆ جێگیرکردنی زیادکراوەکە لەسەر وێبگەڕەکەت دابگرە

  • پاش جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی پێشوو دەبینیت زیادکراوەکە جێگیربووە لەسەر وێبگەڕەکەت و بەو شێوەی سەرەوە دەردەکەوێت، ئێستاش بۆ چالاککردنی دۆخی تاریک تەنها کرتە لە وشەی On بکە هەتاوەکو ڕاستەوخۆ ئەو ماڵپەڕەی سەردانی دەکەیت دۆخی تاریکی بۆ زیاد ببێت

  • سەرەڕای ئەوەی دەتوانیت باری تاریک زیاد بکەیت بۆ ئەو ماڵپەڕانەی سەردانی دەکەیت لەگەڵ ئەوەشدا لە ڕێکخستنەکانی زیادکراوەکەوە دەتوانیت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی تاریکی و ڕوونی ڕەنگی ڕەش بکەیت لەگەڵ بوونی چەند ڕێکخستنێکی دیکە کە تاقیکردنەوەیان بۆ تۆی خوێنەر جێدەهێڵم
تاگەکان chrome Dark Mode
بۆچونی تۆ