ڕاپۆرت و توێژینەوەکان

مۆبایلەکانی Pixel 3 و Galaxy Note 9 لە پلەی پێشەوەی هەڵسەنگاندنێکی ماڵپەڕی DxOMark بوون بۆ کامێرای پێشەوە

ماڵپەڕی DxOMark ئەمڕۆ ئەنجامی هەڵسەنگاندنی بۆ چەند مۆبایلێک بڵاوکردەوە دەربارەی کامێرای پێشەوە(سێڵفی) لەسەر بنەمای کارامەیی و ڕوونی وێنەکان.

لە هەڵسەنگاندنی ماڵپەڕەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ 12 مۆبایلی نوێ و جۆراوجۆر کرابوو. مۆبایلەکانی گووگڵ Pixel 3 و گالەکسی Note 9 پێشەنگی هەڵسەنگاندنەکەیان گرتووە بە 92 خاڵ، هەروەها مۆبایلی شاومی Mi Mix 3 لە پلەی دووەمی هەڵسەنگاندنەکەدایە و 84 خاڵی وەرگرتووە، مۆبایلەکانی ئایفۆن XS Max و گالەکسی S9 Plus پلەی سێیەم و چوارەمی هەڵسەنگاندنەکەیان گرتووە بە وەرگرتنی 82 و 81 خاڵ.

پلە و خاڵە وەرگیراوەکانی مۆبایلەکانی دیکە لە هەڵسەنگاندنەکەدا بەم شێوەیە بوون:

  • پلەی پێنجەم: گووگڵ Pixel 2 بە 77 خاڵ.
  • پلەی شەشەم: هواوەی Mate 20 Pro بە 75 خاڵ.
  • پلەی حەوتەم: سامسۆنگ گالەکسی S8 بە 73 خاڵ.
  • پلەی هەشتەم: هواوەی P20 Pro بە 72 خاڵ.
  • پلەی نۆیەم: ئەپڵ ئایفۆن X بە 71 خاڵ.
  • پلەی دەیەم: Meitu V6 بە 59 خاڵ.
  • پلەی یانزەیەم: Intex Aqua Selfie بە 22 خاڵ. DxO iPhone selfie camera ranking

ئەوەی جێی سەرنجە باسکردنی هۆکاری بەدەستهێنانی هەمان خاڵ و پلەیە لە لایەن مۆبایلەکانی گووگڵ Pixel 3 و گالەکسی Note 9، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گووگڵ Pixel 3 سیستەمی سەرنجدانی باشتر بووە و هەروەها کەمێک هاوسەنگی نیشاندانی ڕەنگی سپی لە چاو گالەکسی Note 9 ـەوە باشتر بووە، لەگەڵ ئەوەشدا گالەکسی Note 9 کەمێک لە گووگڵ Pixel 3 باشتر بووە لە توانای نیشاندان و کەمتر جیاوازی لە دەموچاوەکان ئەنجام داوە و ئەنجامەکانی سروشتیتانەترە. لەبەر ئەم هۆکارانە هەردوو مۆبایلەکە لە پلەی یەکەمدا بوون بە بێ جیاوازی خاڵ.

سەرچاوە :
22 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
840