کۆمپیوتەر
23, كانونی دووهم 2019
کۆمپانیای Acer دوو لاپتۆپی Chromebook ـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای Acer بەردەوامە لە بەردەستکردنی لاپتۆپە Chromebook ـەکان، کۆمپانیاکە ئەمڕۆ 2 لاپتۆپی Chromebook ـی نوێی تایبەت بە خوێندکاران و بواری خوێندن ڕاگەیاند.
2 لاپتۆپەکە ناویان Chromebook 512 و Chromebook Spin 512 ـە، لاپتۆپی جۆری یەکەم خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی 12 ئینج و لە جۆری IPS و دەتوانرێت تاوەکو 180 بجوڵێندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بژاردەی ڕوونمای هەستیار و بێ هەستی بەردەست دەبێت. لاپتۆپەکە بژاردەی پڕۆسێسەری Intel Celeron N4000 و Celeron N4100 و Pentium Silver N5000 ـی لێ بەردەست دەبێت، خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 4 یان 8 گێگابایت (دڵنیا نەکراوە)، هەروەها خاوەن بیرگەیەکی ناوەکی دەبێت بە قەبارەی 32 گێگابایت یان 64 گێگابایت (دڵنیا نەکراوە)، لەگەڵ پاترییەک کە بەرگەی 12 کاتژمێر کارکردنی بەردەوام دەگرێت. هەروەها خاوەن 2 دەرچەی USB-C و 2 دەرچەی USB 3.0 و دەرچەیەکی microSD و بیستۆکە.
هەرچی دەربارەی جۆری دووەمە کە Chromebook Spin 512 ـە، خاوەن هەمان تایبەتمەندییەکانی جۆری یەکەمە، بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەم جۆرەیان تەنها بژاردەی پڕۆسێسەری Celeron N4100 و Pentium Silver N5000 ـی لێ بەردەست دەکرێت. هەروەها تەختەکلیلی ئەم جۆرە دژە ئاوە.
نرخی جۆری Chromebook 512 لە 329 دۆلارەوە دەست پێدەکات و نرخی Chromebook Spin 512 لە 449 دۆلارەوە دەست پێدەکات، لە مانگی 4 ـی ئەمساڵەوە بەردەست دەکرێن.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.