10
شاومی 23, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

دامەزرێنەری شاومی لە ڤیدیۆیەکدا مۆبایلێکی چەماوە نمایش دەکات

وەک ئاشکرایە زۆرینەی کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل لە هەوڵی بەرهەمهێنانی مۆبایلە چەماوەکاندان بۆ ساڵی 2019، ئەمەش پاش ئەوە دێت کۆمپانیای Royole یەکەم مۆبایلی چەماوەی ڕاگەیاند بە ناوی Flex Pai هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگیش نموونەی مۆبایلێکی چەماوەی ئاشکرا کرد و بڕیارە ساڵی داهاتوو مۆبایلەکە ڕابگەیەنێت، بەڵام وا دیارە کۆمپانیایەکی دیکەش لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆبایلی چەماوە بەرهەم دەهێنێت ئەویش کۆمپانیای شاومیە.

لە ماوەی ڕابردوودا Bin Lin یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای شاومی هەستا بە نمایشکردنی مۆبایلێکی چەماوە لە پارچە ڤیدیۆیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Weibo، لە ڤیدیۆکەدا مۆبایلە چەماوەکە دیزاینەکەی بە جۆرێکە دەتوانیت لە دوو دۆخدا بەکاریبهێنێت بە شێوەیەک بە چەمانەوەی دوو ڕوونمای لاتەنیشتەکانی دەتوانیت وەک مۆبایلێک بەکاریبهێنیت و بە گێڕانەوەی ڕوونماکەش بۆ دۆخی ئاسایی خۆی دەتوانیت وەک تابلێتێک بەکاریبهێنیت، ئەمەش لە ڤیدیۆکەی خوارەوەدا دەردەکەوێت.

سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە ئەوا شاومی ئاماژەی بەوەدا مۆبایلە چەماوەکەیان ڕادەگەینن پاش ئەنجامدانی چەند تاقیکردنەوەیەکی تەکنیکی لەسەر توانستی مۆبایلەکە لەگەڵ هەندێک تاقیکردنەوەی دیکە لەسەر باش کارکردنی ڕووکاری MIUI لە مۆبایلەکە، هەروەها مۆبایلەکە هەڵگری ناوی بازرگانی Xiaomi Dual Flex یان Xiaomi MIX Flex دەبێت.

بۆچونی تۆ