10
هەواڵ 24, كانونی دووه‌م 2019

مەیزوو مۆبایلی Meizu Zeroـی بە پڕۆسێسەری Snapdragon 845 و بێ بوونی هیچ دوگمەیەک ڕاگەیاند

ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای مەیزوو مۆبایلی Meizu Zeroـی ئاشکراکرد، هەروەک لە ناوی مۆبایلەکەوە دیارە خاوەنی هیچ دوگمەیەک نییە لە چوارچێوەکەی یاخود لە ڕوونماکەیدا، بە واتای ئەوەی دوگمەی وزە لەگەڵ دوگمەکانی بەرزکردنەوە و نزمکردنەوەی دەنگ دەتوانرێت کاریان پێبکرێت لە ڕێگای بەشێکی هەستیار بە لەمس، سەرەڕای ئەوەش مۆبایلەکە خاوەنی دەرچەی USB نییە بەڵکو دەتوانرێت تەنها لە ڕێگای بارگاویکەرەوەی بێتەلەوە و بە خێرایی 18 وات بارگاوی بکرێتەوە.

هەروەها سەبارەت بە بڵندگۆی مۆبایلەکە ئەوا لە ڕووکاری دەرەوە بڵندگۆکە تێبینی ناکرێت چونکە بڵندگۆی مۆبایلەکە لە ژێر ڕوونمادایە ئەم کارەش هاوشێوەی مۆبایلەکەی شاومی Mi Mix 1ـە بە شێوەیەک لە کاتی کارپێکردنی مۆسیقا دەنگەکە لە ژێر ڕوونماوە دەبیسترێت، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا خاوەنی دوو کامێرایە لە بەشی پشتەوە لەگەڵ ڕوونمایەک لە جۆری AMOLED، بەڵام هەتاوەکو ئێستا زانیاری تەواو لە بارەی نرخ و توانستی پاتری ئامێرەکە ئاشکرا نەکراوە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 5.99 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و توانای بەرگەگرتنی دژی ئاو
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 845
  • ڕام: 4 یان 6 گێگابایت
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Adreno 630
  • بیرگە: 64 یان 128 گێگابایت
  • کامێرای پێشەوە: 20 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 20+12 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
  • توانستی پاتری: ئاشکرا نەکراوە، بە شێوەی بێتەل بارگاوی دەکرێتەوە بە خێرایی 18 وات
  • نرخ: ئاشکرا نەکراوە
  • ڕەنگ: سپی و ڕەش

سەرچاوە:

  • GSM Arena
تاگەکان Meizu Zero
بۆچونی تۆ