بابەتی گرینگ

ئەپڵ کورتە فیلمێک بەرهەمدەهێنێت بە بەکارهێنانی iPhone XS و بە هاوکاری دەرهێنەری سینەمای چینی Jia Zhangke

کۆمپانیای ئەپڵ بڕیاریدا کورتە فیلمێک بەرهەمبهێنێت بە بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلی iPhone XS و بە هاوکاری دەرهێنەری سینەما و نووسەری سیناریۆی چینی Jia Zhangke، کورتە فیلمەکەش بڕیارە بۆ یەکەم جار لە بەرواری 25/1/2019ـدا نمایش بکرێت و پاشان لە کەرنەڤاڵی بەهاری چینی لە بەرواری 5/2/2019ـدا دووبارە نمایش بکرێتەوە، سەبارەت بە فیلمەکە لە ئێستادا زانیاریەکان تەنها ئاماژە بەوە دەدەن پاڵەوانی فیلمەکە پیاوێک و دەفرێک یاخود سەتڵێک دەبێت لە گەشتێکدان لە وڵاتی چین.

هەر لەم بارەیەشەوە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای ناوبراو بە هاوکاری Peter Ho-Sun Chan هەستان بە بەرهەمهێنانی کورتە فیلمێک کە ماوەکەی سێ خولەکە و بە بەکارهێنانی کامێرای مۆبایلی iPhone X، لەگەڵ ئەوەشدا چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئافرەتێکی کارگوزاری شەمەندەفەرەکان دەکات لە گەشتێکدایە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ و تەنها سێ خولەکیش بەسەردەبات لەگەڵ منداڵەکەیدا، ڤیدیۆکەی خوارەوەش چیرۆکی ئەم کارگوزارەیە.

24 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891