هەواڵ
24, كانونی دووهم 2019
ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Y89ـی بە ڕامی 4 گێگابایت و دوو کامێراوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڤیڤۆ بەردەوامە لە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانی و لەم جارەشدا Vivo Y89ـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە ئاست مامناوەندە و خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری LCD لەگەڵ دوو کامێرا لە بەشی پشتەوە، هەروەها مۆبایلەکە کاردەکات بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 و لە بەشی پشتەوەشی خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە و لە ئێستاشدا بەردەستە بۆ فرۆشتن لەسەر چەند فرۆشگایەکی ئەلیکترۆنی چینی بە ڕەنگەکانی ڕەش و شین.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی +FullHD و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 626
- ڕام: 4 گێگابایت
- بیرگە: 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری FunTouch OS
- توانستی پاتری: 3260 ملی ئەمپێر
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- نرخ: 266$ دۆلار
- ڕەنگ: ڕەش و شین
سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.