10
سامسۆنگ 24, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

سامسۆنگ یەکەمین ڕوونمای UHD OLED بە قەبارەی 15.6 ئینج بۆ لاپتۆپەکان بەرهەم دەهێنێت

سامسۆنگ بەردەوامە لە پەرەپێدانی ڕوونما بۆ ئامێرە جۆراوجۆرەکان، بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی یەکەمین ڕوونما لە جۆری UHD OLED بە قەبارەی 15.6 ئینج بۆ لاپتۆپەکان.

ڕوونماکەی سامسۆنگ وردی نیشاندانی 3.840 بە 2.160 پێکسڵە و مەودای ئاستی ڕووناکی لە نێوان 0.0005 بۆ 600 Nit ـدایە، وە تێکڕای جوڵەی 120.000:1 ـە. کاتێک ئەم جۆرەی ڕوونماکە بەراورد بە ڕوونمایەکی جۆری LCD دەکەیت، 200 جار ڕەنگە ڕەشەکان تۆختر دەبینیت و ڕەنگە سپییەکان ڕووناکتر دەبینیت.

ڕوونما نوێیەکەی سامسۆنگ توانای نیشاندانی 3.4 ملیۆن ڕەنگی هەیە، بە هۆی ئەمانەوە ڕوونماکە ڕێژەیەکی زۆر زیاتری لە وزەی پاتری دەوێت لە چاو ڕوونمایەکی جۆری LCD. سامسۆنگ لە مانگی داهاتووەوە دەست دەکات بە بەرهەمهێنانی ڕوونماکە، هەروەها کۆمپانیاکە نیازی وایە ڕوونماکە بفرۆشێت بە کۆمپانیایە بەرهەمهێنەرەکانی دیکە بۆ بەکارهێنانیان لە لاپتۆپە ئاست بەرزەکانیاندا. نرخی ڕوونماکە لە لایەن کۆمپانیاکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بێگومان ڕوونمایەک بەو قەبارە و جۆرە چاوەڕوان ناکرێت نرخێکی مامناوەندی هەبێت.

ڕوونماکەی سامسۆنگ نابێتە یەکەمین ڕوونمای جۆری OLED کە بۆ لاپۆپەکان بەکاربهێندرێت ، بەڵکو کۆمپانیای Dell لە پێشوودا ڕایگەیاندبوو کە ڕوونمای جۆری OLED بۆ مۆدێلی ئەمساڵی لاپتۆپی XPS 15 بەکاردەهێنێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ