هەواڵ
24, کانوونی دووەم 2019
ئەو مۆبایلانەی Nokia کە وەشانی Android 9 Pie ـیان بۆ ڕەوانە دەکرێت + ڕێکەوتی ڕەوانەکردنیان

هەرچەندە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری مۆبایلەکانی نۆکیا “HMD Global” تاڕادەیەک خاوە لە ڕەوانەکردنی وەشانی Android 9 Pie بۆ مۆبایلەکانی، بەڵام ئەوەی جێی دڵخۆشییە دڵنیایی دەداتە بەکارهێنەرانی لە ڕەوانەکردنی وەشانەکە بۆ مۆبایلەکانیان.
Juho Sarvikas بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کۆمپانیای HMD Global لە جریوەیەکدا لە تویتەر ئەو مۆبایلانەی نۆکیا و ڕێکەوتی ڕەوانەکردنی وەشانی Android 9 Pie ـی ئاشکراکرد، ئەمانەی خوارەوە ئەو مۆبایلانەی نۆکیان کە وەشانی Android 9 Pie ـیان بەردەست دەگات لەگەڵ ڕێکەوتی بەدەست گەیشتنیان:
- Nokia 5: لە مانگی 1 ـی ئەمساڵ.
- Nokia 3.1 Plus: لە مانگی 1 ـی ئەمساڵ.
- Nokia 6: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ.
- Nokia 5.1: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ.
- Nokia 3.1: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ.
- Nokia 2.1: لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ.
- Nokia 3: لە سەرەتاکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵ.
- Nokia 1: لە سەرەتاکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵ.
https://twitter.com/sarvikas/status/1087913391555895296
ئەوەی جێی ئاماژەدانە باسکردنی مۆبایلی Nokia 2 ـە کە لە لیستەکەدا بوونی نەبوو، لە کاتێکدا کە لە ساڵی 2017 ـەدا بەردەستکرا و نرخی نزیکەی 150 دۆلار بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەوانەکردنی وەشانی Android Oreo بۆ وەستێندراوە. ئەمەش تا ڕادەیەک جێی نیگەرانییە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلەکە.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.