ئاسایشی ئەلیکترۆنی

چۆن مۆبایلەکەت بە یارمەتیدەری دەنگی Google Assistant دەکەیتەوە؟

هەندێک جار بەڕێوەبردنی مۆبایلەکەت لەلایەن یارمەتیدەرە دەنگییەکانەوە پێویست و ئاسانکارییە، نموونە داواکردنی گۆرانی لە کاتێکدا کە خەریکی ئامادەکردنی خوانیت، زۆر فەرمانی تر کە ئەم یارمەتیدەرە دەنگییانە وەڵامی هەموو فەرمان و پرسیارەکانت دەداتەوە. یەکێک لەو شتانەی کە ئاسانکاری دەکات کردنەوەی مۆبایلەکەتە بە کاتێکی کەمتر لە هەندێک دۆخدا، یارمەتیدەرە دەنگییەکان دەتوانن ئەم کارە بکەن و بەهۆی Google Assistantـەوە مۆبایلەکەت بە دەنگ بکەوە.

سەرەتا بزانە Google Assistantـت هەیە؟

ئەگەر وەشانی مۆبایلەکەت ٧ یان زیاترە ئەوا Google Assistant لە ناو مۆبایلەکەتدا جێگیرە. ئەگەرنا ئەوا دەتوانیت لە ڕێی ئەم بەستەرەوە Google Assistant بۆ مۆبایلەکەت دابگریت.

کردنەوەی مۆبایلەکەت بە Google Assistant

بۆ چالاککردنی ئەم تایبەتمەندییە، بڕۆ Settings > Google > Search, Assistant & Voice > Settings و پاشان Assistant هەڵبژێرە. کەمێک وەرە خوارەوە تا Assistant Device دەبینیت و کرتە لە Phone بکە. لە دوای ئەمە Unlock With Voice Match چالاک بکە.

how to unlock phone with google assistant

ئەم تایبەتمەندییە لە ڕێگەی دەنگتەوە مۆبایلەکەت دەکاتەوە و بڵێ Ok google بۆ کردنەوەی مۆبایلەکەت.

25 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498