ئای ئۆ ئێس
25, كانونی دووهم 2019
چۆن گۆرانی لە Spotify دادەگریت؟

پێت پێشان دەدەین چۆن گۆرانییەکان لە سپۆتیفای دابگریت. سپۆتفای لە گەورەترین خزمەتگوزارییەکانی پەخشکردنی گۆرانییەکانە. تەنیا ناتوانیت گوێ لە گۆرانی بگریت، دەشتوانیت دایانبگریت. ئەم خزمەتگوزارییەش لە پلانی مانگانەی ١٠ دۆلاری کۆمپانیاکەدا هەیە. ئەگەر بەشداری خزمەتگوزارییەکانی سپۆتیفایت کردووە ئەوا بەم شێوەیە دەتوانیت گۆرانییەکان دابگریت:
داگرتن لە کۆمپیوتەر
لە کۆمپیوتەرەکەتەوە بڕؤ ناو هەژماری سپۆتیفایەتەکەتەوە واتا Sign in. پاشان دەچیتە Playlistـی هەژمارەکەت، پێویستە چەند گۆرانییەکت لەوێ دانابێ ئەگەر نا ئەو گۆرانییانەی بە دڵتە بیانکە ئەوێ، لە ڕێگەی کلیکی لای ڕاست لەسەر گۆرانی. هەر لەوێوە ڕاستەوخۆ لای ڕاستی گۆرانییەکە Available Offline دەبینیت، چالاکی بکە وەک وێنەکە:

سپۆتیفای گۆرانییەکە دادەگرێت و دەتوانیت بێ ئینتەرنێت گۆرانییە ئیش پێبکەیت.
داگرتن لە مۆبایل
بە یەک شێوە، لە Playlistی هەژمارەکەت لە خوارەوە دوگمەی Download هەیە. چالاکی بکە و بەم شێوەیە دەتوانیت بێ ئینتەرنێت گۆرانییەکە ئیش پێبکەیت.
بەڵام لە بیرت بێت ئەم خزمەتگوزارییە تەنیا بۆ بەشداربووانی Spotify Premiumـە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.