چۆنییەتی

چۆن دۆخی تاریک بۆ وێبگەڕی Chrome زیاد دەکەیت؟

ڕاپۆرتەکان دەڵێن لە داهاتوودا وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بە شێوەیەکی فەرمی دۆزی تاریکی بۆ زیاد دەبێت. ئێمە نازانین کەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە زیاد دەکرێت، بەڵام کێشە نابێت چونکە هێشتا دەتوانین دۆخی تاریک بۆ وێبگەڕەکە زیاد بکەین.

لە ئێستادا دۆخی تاریک لە وێبگەڕەکەدا تەنیا بە داگرتنی Canary دەبێت. Canary چییە؟ ئەو کڕۆمەیە کە تایبەتمەندییەکانی داهاتووی وێبگەڕی کڕؤمی تێدایە پێش ئەوەی بکەوێتە دەست بەکارهێنەران، تا ئەو کاتەی بە شێوەیەکی فەرمی و باشتر دۆخەکە بۆ وێبگەڕەکە زیاد دەکرێت.

سەرەتا لێرەوە Chrome Canary دابگرە، بە شێوەیەکی زۆر سادە دایبمەزرێنە. دوای ئەوە لە وێنۆچکەی دیسکتۆپەکەت کلیلی لای ڕاستی لەسەر بکە و بڕۆ ناو Propertiesـەوە. بۆشایی Target هەڵبژێرە و لە دوای \chrome.exe بۆشایی سپەیسێک بکە و ئەمە زیاد بکە، force-dark-mode– پاشان Apply ىکە.

دوای ئەوە Canary ىکەرەوە و دەبینیت بە دۆخی تاریکەوە کراوەتەوە. ئەگەر دەتەوێت بچێتەوە دۆخی جاران، تەنیا لە بۆشاییەکە force-dark-mode– بسڕەوە.

25 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498