مایکرۆسۆفت

فرۆشی سەکۆی Xbox One بە ڕادەی پێویست نەبووە لە ماوەی ڕابردوودا

ڕۆژی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی نوێ ڕاگەیەنرا لە بارەی فرۆشی سەکۆی تایبەت بە یاریەکان Xbox One و وا دیارە سەکۆکە نەیتوانیوە نزیک ببێتەوە لە فرۆشی ئامێری پلەیستەیشن، بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ResetEra وا دیارە لە کۆتاییدا ئێکس بۆکس وەن توانی ڕێژەی 40 ملیۆن یەکە لە ئامێرەکانی بفرۆشێت لە هەموو جیهاندا، ئەم ڕێژەیەش بە دڵنیایەوە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە مانگی یازدەیەمی ساڵی 2013 هەتاوەکو ئێستایە.

جێگای ئاماژە پێدانیشە فرۆشی ئامێری PlayStation 4 لە سەرەتای ڕاگەیاندنیەوە هەتاوەکو ئێستا توانیویەتی زیاتر لە 90 ملیۆن یەکە تێبپەڕێنێت، ئەمەش بە دڵنیایەوە زۆر زیاترە لە ڕێژەی Xbox One، لەگەڵ ئەوەشدا بیرمان نەچێت ئامێری Nintendo Switch بە تەنها لە ماوەی دوو ساڵی ڕاگەیاندنیدا توانیویەتی ڕێژەی 20 ملیۆن یەکە لە ئامێرەکانی بفرۆشێت، لە ئێستادا ئامێری Xbox One بەردەستە بە نرخی 250$ دۆلار بەڵام ئەگەر دەتەوێت گرافیکێکی باشتر لەگەڵ FPSـێکی بەرزترت دەست بکەوێت ئەوا دەتوانیت ئامێری Xbox One X بکڕیت ئەویش بەردەستە بە نرخێک لە نزیکی 450$ دۆلار.

26 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
669