10
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 26, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

فەیسبووک دەیەوێت نامەکان لە ئەپەکانی Messenger و WhatsApp و Instagram ـدا یەکبخات

بە پێی ڕاپۆرتێکی New York Times بێت ڕەنگە فەیسبووک نامەکان لە 3 تۆڕە زەبەلاح و پڕ بەکارهێنەرەکەیدا یەکبخات.

بە پێی ڕاپۆرتەکە مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری فەیسبووک دەیەوێت کۆنتڕۆڵی تەواوەتی بەسەر تۆڕەکانی Messenger و WhatsApp و Instagram ـدا بکات بە پێکەوەبەستنەوەی بەشی نامەی 3 تۆڕەکە لە ئەپەکاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی ملیاران بەکارهێنەری 3 تۆڕەکە. هەروەها بەڕێوەبەرەکەی فەیسبووک ئامانجیەتی ناردنی نامەکان بکاتە شێوەی بە کۆد end-to-end encryption. ئەمەش دەبێتە هەنگاوێکی گەورە بۆ ئەپەکانی Messenger و Instagram تاوەکو نامەکانی بەکارهێنەرانیان لە ڕێگای بە کۆد کردنی end-to-end encryption ـەوە پارێزراوتر بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر ئەپی WhatsApp خاوەن ناردنی نامەکان بە شێوەی کۆد end-to-end encryption بووە.

بە یەکخستن و پێکەوەبەستنی بەشی نامەکانی 3 تۆڕەکە، دەتوانرێت نامەی هەر یەکێکیان لە ئەوانی تریشدا ببیندرێت. ئەوەی جێی ئاماژەدانە هەر یەکەیان بە شێوەی خزمەتگوزارییەکی سەربەخۆ دەمێننەوە. ئەمەش هەنگاوێکی مەزنی کۆمپانیاکە دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی بەکارهێنەرانی و ئاسانکاری کردن بۆ بەکارهێنەران و ناردنی نامەکانی 3 تۆڕەکە تەنها لە یەک ئەپدا. هەروەها فەیسبووک ڕاپۆرتەکەی New York Times ـی پشتڕاست کردووەتەوە و وتوویەتی:

دەمانەوێت تا بتوانین ئەزمونێکی نامەبەری باش دابمەزرێنین، وە دەمانەوێت بەکارهێنەران بتوانن خێرا، ئاسان، بە باوەڕپێکراو و بە پارێزراوی نامە ئاڵوگۆڕ. کار دەکەین لەسەر ناردنی نامەکان بە شێوەی end-to-end encryption لە تۆڕە نامەبەرەکانمان تاوەکو ڕەچاوی ئەو ڕێگایانە بکرێت کە بە ئاسانی هاوڕێیان و خێزانەکان بە ئاسانی بگەن بە یەک لە تۆڕەکاندا.

ڕەنگە لە ئێستادا یەکخستن و کردنە کۆدی نامەکان لە ٣ تۆڕەکەدا لە وێبدا کەمێک ئەستەم بێت و ڕەنگە لە سەرەتادا تەنها بۆ ئەپەکانی 3 تۆڕەکە ئەنجام بدرێن، هەروەها New York Times ئاماژەی بە کاتی ئەنجامدانی یەکخستنەکە داوە لە لایەن فەیسبووکەوە و ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتاکانی ساڵی 2020 فەیسبووک یەکخستنەکە ئەنجام دەدات.

بۆچونی تۆ