گووگڵ

ڕێکەوتی ئەنجامدانی کۆنگرەی Google I/O 2019 ئاشکرا کرا (نوێکراوە)

وەکو هەموو ساڵێک، بۆ ئەمساڵیش گووگڵ کۆنگرەی Google I/O بۆ نمایشکردنی وەشانە نوێیەکان و نوێکارییەکانی ئەندرۆید و تۆڕەکانی گووگڵ و Google Assistant ئەنجام دەدات، ڕێکەوت و شوێنی ئەنجامدانی کۆنگرەکە لە ئەمساڵدا ئاشکرا کرا.

لە ڕۆژی هەینیدا جریوەیەک لە تویتەر لە لایەن گووگڵەوە کرا دەربارەی کۆنگرەکە بە بێ ئاماژەدان بە ڕێکەوت و شوێنی ئەنجامدانی، لە دوای جریوەکەی گووگڵ جریوەیەک لە لایەن Till Kottmann ـەوە کرا و  چەند کۆدێکی بەدی کردبوو لە ماڵپەڕی گووگڵدا کە ڕێکەوت و شوێنی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەی ئاشکرا کرد.

بە پێی جریوەکەی Till Kottmann بێت، کۆنگرەی ئەمساڵی Google I/O لە ڕێکەوتی 7 بۆ 9 ـی مانگی ٥ ـی ئەمساڵدا لە شاری Mountain View لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی ڕابردوو لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی ٥ ـدا کۆنگرەکە ئەنجامدرا.

وێنۆچکەی کۆنگرەی Google I/O 2019

تا ئێستا هیچ ڕێکەوتێکی فەرمی دەربارەی ئەنجامدانی کۆنگرەکە لە لایەن گووگڵەوە بڵاو نەکراوەتەوە، وە دڵنیا نین لەوەی کەی گووگڵ بلیتی کۆنگرەکە بەردەست دەکات بۆ فرۆشتن.

ساڵی ڕابردوو گووگڵ لە کۆنگرەی Google I/O ـەدا وەشانی نوێی ئەندرۆیدی بە ناوی Android P و خزمەتگوزاری Google Duplex ـی نمایشکرد، پێشبینی دەکرێت لە کۆنگرەکەی ئەمساڵی گووگڵدا وەشانێکی نوێی ئەندرۆید بە ناوی Android Q و چەند خزمەتگوزارییەکی دیکە نمایش بکرێن.

نوێکراوە(26/1/2019): Sundar Pichai بەڕێوەبەری گشتی گووگڵ لە جریوەیەکدا ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەی پشتڕاست کردەوە.

سەرچاوە:

26 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
244