10
هەواڵ 27, كانونی دووه‌م 2019

جۆرێکی خۆڕایی لە یاری پەبجی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بەردەستکرا

بێگومان زۆرینەمان یاری پەبجیمان کردووە یاخود گوێبیستی بووین و دەزانین بۆ کارپێکردنی لەسەر کۆمپیوتەرەکان پێویستە خاوەن کۆمپیوتەرێکی خێرا و ئاست بەرز بین، بێگومان قورس بوونی یاریەکە لە ڕووی تایبەتمەندیەوە وایکردووە زۆرێک لە بەکارهێنەران نەتوانن ئەم یاریە ئەنجام بدەن لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان، بەڵام وا دیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت چونکە لە ماوەی ڕابردوودا گەشەپێدەری پەبجی جۆرێکی مامناوەند و بە خۆڕایی بەردەست کردووە لە یاریەکە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر.

بێگومان بەم هەواڵە زۆرێک لە گەیمەران و ئاشقانی ئەم یاریە دڵخۆش دەبن بەڵام بەداخەوە یاریەکە هەرچەندە خۆڕاییە و لە پڕۆسەی تاقیکردنەوەشدایە لە ئێستادا تەنها بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتی تایلەند نیشتەجێن، بە واتای ئەوەی ئەگەر لە وڵاتی تایلەند نەبیت ناتوانیت ئەم جۆرە خۆڕاییەی یاریەکە تاقیبکەیتەوە، بەڵام وا بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا یاریەکە بۆ ناوچەی زیاتر بەردەست بکرێت هەتاوەکو زۆرترین بەکارهێنەر بتوانن یاریەکە تاقیبکەنەوە.

هەروەها جێگای ئاماژە پێدانە یاریەکە هەردوو نەخشەی Miramar و Erangelـی تێدا بەردەستکراوە لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ڕاهێنانیشی بۆ زیاد کراوە، هەروەها بۆ کارکردنی ئەم یاریە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پێویستە پڕۆسێسەری کۆمپیوتەرەکەت لە جۆری Intel Core i3 بێت لەگەڵ ڕامێک بە قەبارەی 4 گێگابایت و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی لە جۆری Intel HD Graphics 4000، هەروەها بەلایەنی کەمەوە ڕێژەی 4 گێگابایت لە بیرگەی ناوەکی کۆمپیوتەرەکەت بەردەست بێت.

تاگەکان Pubg Lite
بۆچونی تۆ