10
ئەپ و نەرمەکاڵا 27, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

لە داهاتوودا دەتوانین Google Duo لەسەر وێب بەکار بهێنین

ئەپی تایبەت بە پەیوەندی ڤیدیۆیی Google Duo لە مۆبایل و تاپلێتەکان بەردەستە، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم خزمەتگوزارییە دەچێتە وێب و واتا دەتوانین لە کۆمپیوتەرەکەمانەوە لەسەر وێب پەیوەندی ڤیدیۆیی بکەین.

سەرچاوەیەکی نەناسراو ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە خزمەتگوزارییەکە لەسەر وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بە شێوەیەکی ئاسایی و بە باشی کار دەکات لەگەڵ هەر وێبگەڕێکی تری وەک مۆزیلا و سەفاری.

تایبەتمەندییەکانی Google Duo لەسەر وێب نەزانراوە، نموونە نازانین ئەگەر تایبەتمەندی Knock Knock هەبێت کە لە مۆبایلەکاندا بۆ بینینی کەسی بەرامبەرە پێش پەسەندکردنی پەیوەندییەکە. هەروەها لەگەڵ هەر پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا ئاگادارکەرەوە بە بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دەگات.

سەرچاوەکە ئەوەشی وتووە Google Duo لە چەند هەفتەی داهاتوودا لەسەر وێب دەکەوێتە کار.

تاگەکان گووگڵ هەواڵ
بۆچونی تۆ