ئەندرۆید
15, شوبات 2013
گووگڵ ئەندرۆید نوێدەکاتەوە بۆ وەشانی ٤.٢.٢ + چی تازە هەیە لەم وەشانە؟

لە چەند ڕۆژی ڕابردووبوو گووگڵ سیستەمەکەی مۆبایلی کە بە ئەندرۆید ناسراوە بەررزکردەوە و نوێکردەوە بۆ ٤.٢.٢ و هەر لەژێر هەمان ناوەکۆدی جێلی بین و تا ئێستاش ئەم وەشانە بۆ ئامێرەکانی خۆی بەردەستە کە بریتین لە نێکسەس ٤ و تابلێتی نێکسەس ٧ و نێکسەس ١٠. شایەەنی باسە چەند کێشەیەک لەم وەشانە چارەسەرکراوە و چەند شتێکی چکۆڵەش زیاد کراون. لە ڕاستیدا گووگڵ بە فەرمی هیچ شتێک بڵاونەکردووەتە سەبارەت زیادکراوەکانی ئەم وەشانە بەڵام وەکو هەموو کاتێک پێگەکانی تایبەتە بە بوارەکە و پەرۆشیان بۆ زیادکراوەی نوێ ئەم چەند شتانەیان باسکردووە کە زیاد کراوە لەم وەشانەدا.
ئەوەی لەم وەشانە زیادکراون بیتین لە:
– ئێستا لەکاتی داگرتنی ئەپ لە گووگڵ پلەی لە Notification Center ماوەی کاتی داگرتنەکە نیشان دەدات.
– ئێستا هەر دوو Toggleی بلوتوس و وایەرلێس لە نۆتیفیکەیشنی دووەمی ئەندرۆید بە پەنجە داگرتن لەسەر هەر یەکەیان بۆ ماوەیەکی درێژتر دەتوانیت بێ چوونە ناو Settings چالاک و ناچالاکیان بکەیت.
– لەکاتی بارگاوی کردنی بێ تەل واتە (Wireless Charging) ئەوا دەنگێک لە ئامێرەکەت دەردەچێت و ئاماژە دەکات کە ئامێرەکە باراگاوی دەبێت.
چۆن دەتوانیت ئەم وەشانە لەسەر ئامێری نێکسەسەکەت دەست بخەیت:
– دەتوانیت بچیتە ناو Settings پاشان About پاشان Software Update لەوێوە پەنجە بنێ بە Check Now و دەگەڕێت بۆ ئەپدەیتی تازە و دوای دۆزینەوەی دەست پێدەکات بە داگرتنی.
سەرچاوە Yahoo News
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!