تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
28, كانونی دووهم 2019
چۆن وێنەی 3D لە فەیسبووک بڵاو دەکەیتەوە؟

فەیسبووک تایبەتمەندی بڵاوکردنەوەی وێنەی جۆری سێ-دووری هەیە. لەوانەیە ڕؤژێک ئەم وێنە سەرنجڕاکێشەت بینیبێت و نەتزانیبێت چۆن دەکرێت.
ئەگەر مۆبایلەکەت توانای ئەوەی هەیە وێنەی جۆری Portrait بگرێت، ئەوا دەتوانیت ئەم جۆرە وێنەیە بگریت، کە زۆرتر لەو مۆبایلانە هەیە خاوەن ٢ کامێران.
چۆن وێنەی 3D لە فەیسبووک بڵاو دەکەیتەوە؟
- سەرەتا کامێرای مۆبایلەکەت بکەرەوە و بیخە سەر دۆخی Portrait.
- وێنەیەک بگرە یان ئەو وێنەیە هەڵبژێرە کە پێشووتر بەم دۆخە گرتووتە.
- پاشان فەیسبووک بکەوە
- کرتە لە ٣-نوکتەکە بکە لە سەرەوە ڕاست و کرتە لە هەڵبژاردەی 3D Photos بکە.
- وێنەکە هەڵبژێرە و Post بکە.
3D Photo Captured by Note 9 #1
Publiée par Sittiphol Phanvilai sur Dimanche 14 octobre 2018
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.