10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 28, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

چۆن وێنەی WhatsApp لای کەسی بەرامبەر دەشاریتەوە؟

بە دڵنیاییەوە کارێکی پێویستە وێنەکەمان لەسەر هەژماری واتساپمان لای ئەو کەسانە بشارینەوە کە نایانناسین.

ئەگەر هەژماری ڤایبەرت هەبێت، بێگوومان ئەم کارەت کردووە، بۆیە لە واتساپیش بە چەند هەنگاوێکی سادە بیکە.

ڕێگای یەکەم؛ سڕینەوەی ژمارەی کەسی بەرامبەر

خێراترین ڕێگایە بۆ شاردنەوەی وێنەکەمان. ئەگەر ئێمە ژمارەی کەسێکمان لابێت و نەمانەوێت وێنەکەمان ببینن، ئەوا بە سادەیی بڕۆ ژمارەکەی بسڕەوە و بەم شێوەیە وێنەکەت لای دیار ناکەوێت.

ڕێگای دووەم؛ دەستکاریکردنی هەژمارەکەت

  • ئەمەش بۆ هەموو کەسانەیە کە ژمارەیان لامان نییە. کرتە لە ٣-نوکتەکەی ڕاست بکە.
  • کرتە لە Setting بکە و Account هەڵبژێرە.
  • دوایی کرتە لە هەڵبژاردەی Profile photo بکە و بیگۆڕە بۆ My contact.

بەم شێوەیە وێنەکەت پارێزراوە!

ئەگەر دەتەوێت وێنەکەت بشاریتەوە و ژمارە نەسڕیتەوە، ئەوا دەبێت وێنەکەت بۆ هەموو کەس و ژمارەکانیشت بشاریتەوە، ئەویش بە کرتەکردن لە هەڵبژاردەی Profile photo و گۆڕینی بۆ My contact.

بۆچونی تۆ