سامسۆنگ
28, کانوونی دووەم 2019
سامسۆنگ بە فەرمی هەردوو مۆبایلی گالەکسی M10 و M20 ڕاگەیاند

پاش چەندین هەواڵ و ڕاپۆرتی دزەپێکراو، کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئەمڕۆدا هەردوو مۆبایلی گالەکسی M10 و M20ـی بە فەرمی ڕاگەیاند، هەردوو مۆبایلەکە لە جۆری ئاست مامناوەندن بە شێوەیەک خاوەنی هەمان جۆری ڕوونمان ئەویش PLS TFT لەگەڵ دوو کامێرا لە بەشی پشتەوە و کامێرایەکیش لە بەشی پێشەوە، بەڵام ڕوونمای گالەکسی M20 بە جیاوازیەکی کەم گەورەترە لە ڕوونمای گالەکسی M10 هەروەها گالەکسی M20 کاردەکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری Exynos 7904 و گالەکسی M10ـش کاردەکات بە Exynos 7870.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گالەکسی M20:-
- ڕوونما: لە جۆری PLS TFT و بە قەبارەی 6.3 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
- پڕۆسێسەر: Exynos 7904
- پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G71 MP2
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و زاد دەکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Experience 9.5
- دەرچە: لە جۆری USB C
- توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر
- ڕەنگ: شین و ڕەش
- نرخ: 155$ بۆ جۆری 3/32 گێگابایت و 183$ بۆ جۆری 4/64 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی گالەکسی M10:-
- ڕوونما: لە جۆری PLS TFT و بە قەبارەی 6.22 ئینج و بە ڕوونی720×1520 پێکسڵ و بە دووری 19:9
- پڕۆسێسەر: Exynos 7870
- پڕۆسێسەری گرافیکی: Mali-T830 MP1
- ڕام: 2 یان 3 گێگابایت
- بیرگە: 16 یان 32 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
- کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 13+5 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Experience 9.5
- توانستی پاتری: 3.400 ملی ئەمپێر
- دەرچە: microUSB 2.0
- ڕەنگ: ڕەش و شین
- نرخ: 112$ بۆ جۆری 2/16 گێگابایت و 126$ بۆ جۆری 3/32 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.