یاری
28, كانونی دووه‌م 2019
دۆخێکی نوێ بۆ یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی زیادكرا

كۆمپانیای Ubsioft، كه خاوه‌نی یاری Tom Clancy’s Rainbow Six Siege، ڕایگه‌یاند كه دۆخێکی نوێیان بۆ یاریه‌كه زیاد كردووه به‌ناوی .Road to S.I. دۆخەکە هاوشێوه‌ی پاڵهوانێتیهكانه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. شێوه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه پێی ده‌وترێت ESL؛ واته كۆمه‌ڵێك یاسایان دروست كردووه كه ته‌نها له‌ناو پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و ئه‌نجام ده‌درێت. شێوه‌ی یاساكان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
١- شێوازی یاریه‌كه له جۆری بۆمب Bomb ده‌بێت
٢-نه‌خشه‌كان دیاریكراون، وه بریتین له: Clubhouse, Coastline, Consulate, Border, Bank, Oregon, Villa.
٣-شێوازی هه‌ڵگرتن و بان كردنی تێدایه واته Pick and Ban
٤- تیمی یه‌كه‌م یه‌ك هێرشبه‌ر بان ده‌كات، پاشان تیمی دووه‌م هێرشبه‌رێک و به‌رگریكارێک بان ده‌كات، له كۆتاییدا تیمی یه‌كه‌م یه‌ک به‌رگریكار بان ده‌كات.
٥-دوای بان كردنی ئیشكه‌ره‌كان ئه‌و كاته ده‌ستده‌كرێت به هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئیشکهرانهی كه بان نه‌كراون.
٦-یاریه‌كه له ٦ ڕاوند واتە خول پێكهاتووه. ٣ ڕاوندی یه‌كه‌م تێیدا تیمی یه‌كه‌م هێرشبه‌ر ده‌بن یاخوود بهرگریكاردهبن، پاشان ده‌گۆڕدرێت بۆ ٣ ڕاوندی دووه‌م و پێچه‌وانه ده‌كرێته‌وه.
كۆمپانیای ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م دۆخە نوێیه، به‌كارهێنه‌ران وا فێرده‌كات كه چۆن به‌كارهێنه‌ره به‌هێزه‌كان واته Pro League Gamers له پاڵه‌وانێتیه‌كاندا بەشداری ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێک پاكه‌تی خۆڕایی واته Alpha Pack له‌گه‌ڵ دۆخە نوێكه‌دا زیاد كردووه. ئه‌و پاكهتانه بۆ كۆمه‌ڵێک ئیشپێكهری دیاریكراو واته Operator هێناوه، وه‌كو: Mira, Thatcher, Dokkaebi, Pulse, Ash, Doc. جا چ بۆ به‌شی Headgear بێت واته شێوه‌ی سه‌ر، یان پۆشاک بێت واته Uniform، یاخود پێستی چه‌ک واته Weapon Skin.
جێی باسه ئه‌م دۆخی نوێیه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیه واته بۆ ماوه‌ی ٤ هه‌فته‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام نیه. وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمپانیای ناوبراو خشته‌ی ٤ هه‌فته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه به‌م شێوه‌یه:
١- هه‌فته‌ی یه‌كه‌م: ٢٥\١ ده‌ستپێده‌كات بۆ ٢٨\١ كۆتایی دێت
٢- هه‌فته‌ی دووه‌م: ١\٢ ده‌ستپێده‌كات بۆ ٤\٢ كۆتایی دێت
٣- هه‌فته‌ی سێهه‌م: ٨\٢ ده‌ستپێده‌كات بۆ ١١\٢ كۆتایی دێت
٤- هه‌فته‌ی چواره‌م: ١٥\٢ ده‌ستپێده‌كات بۆ ١٨\٢ كۆتایی دێت.
تێبینی: كاتێك كه ده‌چیته ناو یاریه‌كه كۆمه‌ڵێک گۆڕانكاری تیادا ئه‌نجام دراوه، بۆ نمونە، وێنه‌ی یاریه‌كه تیایدا گۆڕاوه، پێویست به‌وه ناكات كه یاریه‌كه نوێ بكه‌یته‌وه واته Update بكه‌یته‌وه چونكه ئه‌وه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه كه پێویست به نوێكردنه‌وه بكات.