کۆمپیوتەر
28, کانوونی دووەم 2019
ڕاپرسیەک: سه‌كۆی PC په‌سه‌ندترین سه‌كۆیه بەلای پەرەپێدەرانەوە و زیاتریش لە بەرەوپێشچوون دایە

به‌پێی كۆنفرانسێک كه تایبه‌ت بوو به گه‌شه‌پێده‌رانی یاری، سه‌كۆی PC به په‌سه‌ندترین سه‌كۆ هه‌ڵبژێردرا. كۆنفڕانسه‌كه له نێو ٤،٠٠٠ گه‌شه‌پێده‌ری تایبه‌ت به‌یاری ئه‌نجامدراوه، و تیایدا ڕاپرسیەک ئه‌نجامدرا به‌ناوی STATE OF THE GAME INDUSTRY 2019، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ سهكۆیهک په‌سه‌نده له ڕووی په‌ره‌پێدان و هەروەها بە لای گەشەپێدەرانیشەوە.
یه‌کێک لە پرسیارەکانی ڕاپرسیەکە له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كه ئایا گه‌شه‌پێده‌رانی یاری له‌سه‌ر چ سهكۆیهک كۆتا یاریان دروست كردووه، تێیدا ٥٦%ـی گه‌شه‌پێده‌ران سه‌كۆی PC هه‌ڵبژاردووە و به‌دوایدا ٣٨%ـی پەرەپێدەران مۆبایلی زیره‌کیان هەڵبژاردبوو.
دووه‌م پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو کە ئایا له ئێستادا گه‌شه‌پێده‌ران بۆ چ سهكۆیهک یاری تازه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، دوو له‌سه‌ر سێی گه‌شه‌پێده‌ران سه‌كۆی PC هه‌ڵبژارد واته %٦٢ و به‌دوایدا بۆ سه‌كۆی Playstation 4 ٣٢% و ڕێژەی ٣٥% بۆ مۆبایلی زیره‌ك و تابلێت بوو.
سێیەم پرسیار تێیدا هاتبوو کە ئایا گه‌شه‌پێده‌ران بایه‌خ به چ سهكۆیهک ده‌ده‌ن له ئێستادا، لە وەڵامدا ٦٠% گەشەپێدەران دەنگیان بۆ سه‌كۆی PC بوو، و به دوایدا سه‌كۆی Nintendo Switch ٤٥% بوو.
شایەنی باسه، هەر لە ڕاپرسیەکەدا هاتووە كه گه‌شه‌پێده‌ران گرنگی به کام بازاڕی سه‌كۆی PC ده‌ده‌ن، بازاڕی Steam ٤٧% گەشەپێدەران دەنگیان پێدابوو، و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سه‌كۆیه یاریه‌كان له‌وێ داده‌گرن و ئەمەش هۆکاری سەرەکییە کە گه‌شه‌پێده‌ران گرنگی زۆریان پێداوه. به دوایدا بازاڕی itch.Io %٢٦ پێ‌درابوو و پاشان بازاڕی Humblo Store و GOG كه‌متر له %٢٠ دەنگەکانیان بەرکەوتبوو.
جێگەی ئاماژه‌یه، كۆمه‌ڵێک ڕاپرسی تر ئه‌نجام دران، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه بوو كه ئایا گه‌شه‌پێده‌ران له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا چه‌ند كاتژمێر كارده‌كه‌ن بۆ درووستكردنی یاریه‌ک، به‌پێی ڕاپرسیه‌كه دەرکەوت کە ٢،٠٠٠ گه‌شه‌پێده‌ری یاری هه‌فتانه ٤٠ كاتژمێر كارده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی یاریه‌ک.