هەواڵ
16, شوبات 2013
داهێنەری فەیسبووك دووەم خێرخوازی ئەمریکایه

، داهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ساڵی رابردوودا، دووەم خێرخوازی ئەمریکی بووە کە زۆرترین کاری خێرخوازی لە سەرانسەری ئەمریکا ئەنجام داوە.زوکەربەرگ بە هاوکاری پریسیلا چانی خێزانی بڕی 498 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاریان بۆ کاری خێرخوازی پێشکەش بە کۆمپانیای (کۆمەڵگەی دەشتی سلیکۆن) کردووە کە کاری ئەم کۆمپانیایە وەرگرتنی پارەیە لە خێرخوازان و دواتریش دابەشکردنی شتومەک و پێداویستییەکان وەک خۆراک و دابینکردنی خانوو، پەرەپێدانی قوتابخانەو یارمەتیدانی قوربانیانی هەر کارەساتێکی سروشتی کە لە ئەمریکا رووبدات.زوکەربەرگی تەمەن 28 ساڵ بە دووەم کەس ناسراوە لە نێو پێنج ناودارترین و دەوڵەمەندترین ئەو کەسانەی کە بەڕێوەبەرایەتی گەورەترین کۆمپانیای تەکنەلۆجیایی دەکەن.
سەرچاوە: رووداو