ئەندرۆید

بەشێکی دیکەی ئەپی Google Maps بە دیزاینی مەتێریاڵەوە نوێکرایەوە

لە دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا دیزاینی هەندێک لە بەشەکانی نێو ئەپی Google Maps گۆڕانکاری بەسەردا هات و بە دیزاینی مەتێریاڵەوە نوێکرانەوە، ئەپەکە هەنگاوێکی دیکە بۆ زیادکردنی دیزاینی مەتێریاڵ چووە پێش و دیزاینەکە بۆ بەشێکی دیکەی ئەپەکە زیادکرا.

ئەمجارە دیزاینی مەتێریاڵ بۆ بەشی گەڕانەکان (Search) ـی ئەپەکە زیادکراوە، لە دیزاینە نوێیەکەی بەشەکەدا وێنۆچکەکان ڕەنگاوڕەنگتر کراون و چواردەوری دوگمەکان لەگەڵ لایەکاندا لە یەک دراون، هەروەها ئەگەر زیاتر سەرنج لەسەر بەشەکە بدرێت ئەوا تێبینی سپی بوونی زیاتری پەڕەی بەشەکە دەدەیت، لەگەڵ ئەوەشدا دوگمەکانی “بینینی دواین گەڕانەکان” و “هەڵبژاردن لەسەر نەخشە” لە بەشەکەدا گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.

لە ئێستادا زیادکردنی دیزاینی مەتێریاڵ بۆ بەشەکەی ئەپەکە تەنها بۆ ئەندرۆید زیاد کراوە، دەتوانیت لەم بەستەرەوە ئەپەکە نوێ بکەیتەوە بۆ تاقیکردنەوە و سوود وەرگرتن لە دیزاینە نوێیەکەی بەشی گەڕانەکانی ئەپەکە.

سەرچاوە :

28 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
690