چۆنییەتی
29, کانوونی دووەم 2019
چۆنیەتی ناکاراکردنی لێدانی خودکارانەی ڤیدیۆی نێو پەڕەی ئەپەکان لە ئەپ ستۆری ماک

لە دواین وەشانی ماک ئۆ ئێسدا (macOS 10.14 Mojave) ئەپڵ دیزاینی ناوخۆی ئەپ ستۆری نوێکردەوە، هەروەها بە شێوەی بنەڕەتی تایبەتمەندی لێدانی خودکارانەی ڤیدیۆی نێو ئەپەکان لە نێو پەڕەی ئەپەکانی ئەپ ستۆردا هەڵدەبوو. ئەگەر بە لێدانی خودکارانەی ڤیدیۆی نێو پەڕەی ئەپەکان بێزار دەبیت یاخود ئینتەرنێتەکەت سنووردارە و ناتەوێت بێ سوود بڕێک مێگابایتت لێ بڕوات، کەی ئای تی ئێن هەنگاو بە هەنگاو ڕێبەریتان دەکات بۆ کوژاندنەوەی لێدانی خودکارانەی ڤیدیۆی نێو ئەپەکانتان لە ئەپ ستۆری ماکدا.
- هەنگاوی یەکەم: کردنەوەی ئەپی App Store.
- هەنگاوی دووەم: چوونە سەر شریتی لیستەکان.
- هەنگاوی سێیەم: کرتە کردن لە App Store، لە پاشان کرتە کردن لە Preferences.

- هەنگاوی چوارەم: لە پاش ئەنجامدانی دواین هەنگاو پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە، لە پەنجەرە کراوەکەدا بە دوای Video Autoplay بگەڕێ و کرتە لە چوارگۆشەکەی تەنیشتی بکە بۆ ناکاراکردنی تایبەتمەندییەکە.

تایبەتمەندی لێدانی خودکارانەی ڤیدیۆکان بە سەرکەوتووی ناکارا کرا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.