ئینتەرنێت 16, شوبات 2013

مایکرۆسۆفت خزمەتگوزاری ناردنی پەیامی ڤیدیۆیی بۆ سکایپ زیاد دەکات.

لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووەوە مایکرۆسۆفت دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی ناردنی پەیامی ڤیدیۆی لەسەر سکایپ لە کاتێک دا بەرامبەرەکەت لەسەر هێل نییە و دەتوانیت بەم پەیامە ڤیدیۆییە پەیامی بۆ بنێریت.

ئەم خزمەتگوزارییە توانای تا ٣ خولەک گرتنی ڤیدیۆیی هەیە و پاشان ناردنیەتی بۆ یەکێک لەو هاوڕێیانەت کە لەسەر هێل نییە. ئەم خزمەت گوزارییە لە شێوەی ئەو پەیامی دەنگییەیى کە ئێستا لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان بوونی هەیە و لەکاتی بەردەست نەبوونی کەسی بەرامبەر دەتوانیت بەکاریبهێنیت.

شایەنی باسە ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوەیەکی ئەزموونی ئێستا بۆ بەکارهێنەرانی ماک و ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە و تا ٢٠ پەیام بەخۆڕاییە و تا ئێستاش مایکرۆسۆفت هیچ ئاماژەیەکی بە تەواوبوونی کاتی ئەزموونی ئەم خزمەت گوزارییە نە کردووە.

دیارە بەکارهێنەران دەتوانن ئەم پەیامە ڤیدیۆییەی بۆیان نێردراوە بە پەڕگەی MP4 دایبگرن و بەڵام دیارە هەندێک بەکارھێنەر ئاماژەیان بە بوونی هەندێک  کێشەی تەکنیکی لە خزمەتگوزارییەکە کردووە و نمونە بوونی هەندێک تەشویش لە دەنگکەی  ئەمەش بەتایبەتی لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان بەرچاو دەکەوێت.

جێگای ئاماژەیە کە کە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٢ بوو کە مایکرۆسۆفت هەستا بە گۆڕینی مەرجەکانی بەکارهێنانی سکایپ و هەر لە وێشدا باسی لەم خزمەتگوزارییە کردووە بێ ئەوەی پەردەی لەسەر لادات و پێشبینیش کراوە کە وا بەکارهێنەرانی “Premium”ی سکایپ ئەم خزمەت گوزارییە بەخۆڕایی بەکاربهێنن.

سەرچاوە AlArabia

بۆچونی تۆ