ئای ئۆ ئێس 29, كانونی دووه‌م 2019

وەشانێکی نوێ لە ئەپی نوێژەکانم My Prayers بەردەستکرا بۆ بەکارهێنەران

ئەپی نوێژەکانم My Prayers یەکێکە لەو ئەپانەی لە ڕێگایەوە دەتوانیت ئاگاداری کاتەکانی بانگ ببیت و زانیاریت دەست بکەوێت لە بارەی نزیکترین مزگەوت لە شوێنی نیشتەجێبوونت و ئاڕاستەی قیبلەنما، لەگەڵ ئەمانەشدا دەتوانیت لە ڕێگای ڕێکخستنەکانەوە گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت هەتاوەکو زیکرەکانت بیربخاتەوە، ئەپەکە لە لایەن کاک کۆسرەت دڵشادەوە گەشەپێدراوە و بەردەستکراوە بۆ هەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، هەتاوەکو ئێستاش زیاتر لە 500.000 جار لە کۆگای گووگڵ پلەیدا دابەزێنراوە.

لە ئێستادا وەشانێکی نوێ لە ئەپەکە بەردەستە ئەویش 1.2.0 بۆ بەکارهێنەرانی ئای ئۆ ئێس و ئەمانەی خوارەوەش گۆڕانکاریەکانە.

گۆڕانکاریەکان:-

  • زیاتر پەرەپێدانی دیزاینی ئەپەکە
  • پیشاندانی کاتەکانی بانگ بۆ بەروارێکی دیاریکراو
  • زیادکردنی ناوە پیرۆزەکانی خودای گەورە
  • چاککردنی چەند کێشەیەک و زیاتر پەرەپێدانی ئەپەکە

بەستەری داگرتن:

بۆچونی تۆ