10
ئینتەرنێت 16, شوبات 2013

Facebook داهێنانێکی نوێ دەکات!

ڕاپۆرتە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە کە کۆمپانیایی فەیسبووك لە هەوڵی بەرهەم هێنانی پرۆژەیەکی نوێ و گرنگدایە دەیخاتە بەردەم بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووك لە مۆبایلدا، بەو هۆیەوە دەتوانن لەکاتی ئۆنلایندا ” لەسەر هێل ” بەهۆیەوە دەتوانیت بزانیت کە هاورێکەت لەچ شوێنێکە و هەروەها دووری نێوان تۆو هاوڕێکەت کە پەیوەندیت پێوەدەکات بزانیت، ساڵی پار کاتێك فەیسبووك دەستی گرت بەسەر بەرنامەی Glancee ، هەمان ئەو کەسانەشی لەو بەرنامەیە کاریان دەکرد پەیوەندیان بە کۆمپانیای فەیسبووکەوە کردو لەوێدا ئەو بەرنامەیان گەشەپێدا تا بگاتە ئەو بەرنامە نوێیەی کە بەمزوانە دەخرێتە کارەوە ، بەوەش رێژەی بەکارهێنەرانی فەیسبووك زیاتر دەکات ، ئەو بەرنامەیەش زۆر لە بەرنامەکانی دیکەی بە شوێن گەران لەنێو هاوڕێیان دەچێت ، بەڵام وا دەکات خەلکانێکی زۆر کەلکی لێوەرگرن .

بۆچونی تۆ